پرسەنامەی مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان

30/11/2019

کۆمەڵایەتی

دوێنێ شەو لەکردەوه‌یەکی چەپەڵی ترسنۆکانەی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر ناحیەی کوڵەجۆی سەر بەقەزای کفری لەئەنجامی روو بەروو بوونەوەی تیرۆرستان دا (مقدم سمکۆ عەلی ) بەرێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ و کەس و کاری ئەنفال لەگەڵ دوو کارمەندی تری ئاسایش بەناوەکانی (محمود جومعە و جومعە عەبد )لە پێناو پارێزگاری لەئارامی و ئاسایش و خەڵکی کوردستان شەھید بوون، بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان سەرەخۆشی لە  خێزان و کەسوکار و ھاورێیانیان دەکەین ،داوا دەکەین ھاوڵاتیان و دەزگا ئەمنیەکان چاوکراوەتر بن بۆ راوەدوونانی تیرۆرستان و بەسزا گەیاندنیان .

مەکۆی کفری
بزوتنەوەی گۆڕان
٣٠/١١/٢٠١٩


هەواڵی زیاتر