بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات

27/12/2019

ڕاگەیەندراوی فەرمی

لە راگەیەندراوێکدا خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرە لە یەکێتی دەکات و ئومێدەوارە ئەنجامەکانی کۆنگرە ببێتە هۆی سەرپێخستنی چاکسازی هەمەلایەنە.


دەقی راگەیەندراوەکە:

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی دەکەین.

 

ئومێدەوارین ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە، لەم ساتە وەختە ئاڵۆز و مەترسیدارە کە میللەتەکەمان لە عێراق و ناوچەکە رووبەروی دەبێتەوە کە هەوڵی پەراوێزخستن و لاوازکردنی دەدرێت و، لە ناوەوەش پێویستیەکی هەنوکەیی و خێرامان هەیە بە چاکسازی و کاری دامەزراوەیی و خزمەتگوزاری و ئاوڕدانەوە لە ژیانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، هاندەری پتەوکردنی پەیوەندی سیاسیی نێوانمان و سەرپێخستنی چاکسازی هەمەلایەن و، وەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی خەڵک بێت.

 

دوبارە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکەو هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێتان لێ دەکەین بە هیوای سەرکەوتن بۆ ئیرادەو ویستی گەلەکەمان.

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ۲٦/۱۲/۲٠۱۹


هەواڵی زیاتر