گۆڕان په‌یامێك ئاراسته‌ى یەکگرتوی ئیسلامی ده‌كات

29/12/2019

ڕاگەیەندراوی فەرمی

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى ئەمینداری گشتی و ئەندامانی دەستەی باڵای چاودێری و سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ده‌كات.

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌: 
بەڕێزان.. لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان


 دوای کۆتایهاتنی کارەکانی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و، هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی و ئەندامانی دەستەی باڵای چاودێری و سەرکردایەتی، پیرۆزبایەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین.

هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لەسەر ئاستی هەرێم هەوێنی بەهێزبون و لێکتێگەیشتنی سیاسیی نێوانمان و هەمو پارتە سیاسیەکان بێت، وێستگەیەکیش بێت بۆ بەیەکەوە کارکردن بە ئاراستەی جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خەڵک و ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە و بیناکردنی سەرەتاکانی حوکمڕانی باش.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
٢٩ی ١٢ی ٢٠١٩


هەواڵی زیاتر