روونکردنەوەیەک لە ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

29/01/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی

ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە هەواڵێکی وێبسایتی ناس کورد، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ناوەڕۆکی قسەکانی چالاکی موهەندیس ،ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گوزارشت لە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات و رای کەسی خۆیەتی.

دەقی روونکردنەوەی ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان؛

رۆژی سێشەمە ٢٨ی١ی٢٠٢٠، وێبستایتی ناس کورد، لێدوانێکی کاک چالاک موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی دەربارەی میکانیزمی هەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڵاوکردەوە.

بە پێویستی دەزانین رونیبکەینەوە، "گۆڕان" لەگەڵ ئەم شێوازی دەربڕینە نیە و ناوەڕۆکی قسەکانی ناوبراو، گوزارشت لە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات و رای کەسی خۆیەتی.

هاوکاتیش بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی فەرمی لە رێی زمانحاڵ و ژوری رۆژنامەوانیەوە بڵاو دەکاتەوە.

ژوری رۆژنامەوانی
٢٩ی ١ی ٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر