راگەیەندراوی ژوری رۆژنامەوانی لەسەر کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی

30/01/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی

کۆبونەوەی درێژکراوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆتاییهات و لەدوای کۆبونەوەکەش ژوری رۆژنامەوانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 رۆژی پێنجشەمە، ٣٠ی ١ی ٢٠٢٠، کۆبونەوەی جڤاتی نیشمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دوو تەوەر بەڕێوەچو:
 یەکەم: دۆخی رێکخراوەیی
 دوەم: هەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی نۆیەم

 پەیوەست بە پرسی خۆرێکخستنەوەی گۆڕان، راپۆرت و راسپاردەکانی ژورەکانی پەیجوری و هەڵبژاردن بۆ رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و تۆماری دەنگدەران و ئامادەکاریەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی خوێندرایەوە و، بڕیاردرا هەنگاوەکان خێرا بکرێن.

 هاوکاتیش متمانە درا بە هەریەک لە بەڕێزان دڵخواز کاکەڕەش وەک رێکخەری ژوری کارگێڕی و دارایی، بەختیار عومەر رێکخەی ژوری پەیوەندی سیاسیی، کاردۆ محەمەد رێکخەری ژوری پەرلەمان و ستەم کامیل رێکخەری ژوری توێژینەوەی سیاسیی.

لەبارەی تەوەری هەڵسەنگاندنی ئەدائی کارەکانی شەش مانگی رابردوی حکومەتی هەرێم، کۆبونەوە گفتوگۆی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانی لە کابینەی وەزاری کرد.

 لەو چوارچێوەیەدا، راپۆرتی بەراوردکاری دەربارەی ئاست و رادەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کورستان و بزوتنەوەی گۆڕان خرایەروو.

بڕیار درا ئەو تێنینی و رەخنانەی لەبارەی کارکردنی ماوەی شەش مانگی رابردوی حکومەت ھەیە، لە راپۆرتێک و لە کۆبونەوەیەکی فەرمیدا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بخرێتەرو و هەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنی چاکسازی گشتگیر دەستنیشان بکرێت.

ژوری رۆژنامەوانی ٣٠ی ١ی ٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر