پرسەنامەیەک له مهكۆی كۆیهی بزوتنهوهی گۆڕانهوه
08/02/2020
کۆمەڵایەتی
هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی مامۆستا (محی الدین حەوێز ) هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری قەزای کۆیە، مامۆستا محی الدین یەکێک بوو لە مامۆستا ماندونەناسەکانی بواری پەروەردەو فێرکردن و کوردایەتی.
یەکێک بوو لە ڕێبوارانی ڕێگای گۆڕانکاری و ڕێبازەکەی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوێکی بەئەمەک و ماندوی مەکۆی کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان.
بەداخەوە بە هۆی نەخۆشی دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت، پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و لە بنەماڵەکەی و دۆستان و هاوپیشەکانی دەکەین و داوا لە خودای گەورە دەکەین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبروئارامی بە خانەوادەو دۆست و خزمانی ببەخشێت .
مەکۆی کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان
اناللە و اناالیه راجعون