بزوتنەوەى گۆڕان پێشوازی لە ھەنگاوە نوێیەکانی پێکھێنانی حکومەتى عێراق دەکات

09/04/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی


بزوتنەوەى گۆڕان پێشوازی لە ھەنگاوە نوێیەکانی پێکھێنانی حکومەتى عێراق دەکات و ئەوەش دەخاتەڕو کە بنەماکانی پێکەوەکارکردن و ھاوھەڵوێستی لایەنەکان رۆڵێکی گرنگی ھەبوە و ھەیە بۆ سەنگ و قورسایی کورد لە بەغدا.

بزوتنەوەى گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەى هەنگاوەکانى راسپاردنى کاندیدێکى نوێ بۆ پێکهێنانى حکومەتى عێراق، جەخت دەکاتەوە لەوەى پێشوازی لەھەر ھەنگاوێکی نوێ دەکەین کە ببێتەھۆی کردنەوەی گرێکوێرەی پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ لە عێراق، حکومەتێک کە کار بکات بۆ چاکسازی و رێزگرتن لە دامەزراوەکان و پابەندی پێکەوەیی و مافەکانی ھاوڵاتیان و مافە دەستوریەکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بێ.

ئاماژە بەوەش دەکات کە لەرابردوشدا، بنەماکانی پێکەوەکارکردن و ھاوھەڵوێستی لایەنەکان رۆڵێکی گرنگی ھەبوە و ھەیە بۆ سەنگ و قورسایی کورد لە بەغدا.

هەروەک بزوتنەوەی گۆڕان بونی دیدگایەکی نیشتیمانی دوپاتی دەکاتەوە بۆ مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتە فیدراڵەکان، بەھەماھەنگی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنەکان زامنی بەدیھێنان و پاراستنی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستانە.

دەقى راگەیەندراوەکە

گۆڕان پێشوازی لە ھەنگاوە نوێیەکانی پێکھێنانی حکومەت دەکات

لە سونگەی پەرۆشیمان بۆ سەقامگیری سیاسی و باشکردنی بارودۆخی ھاوڵاتیان، پێشوازی لەھەر ھەنگاوێکی نوێ دەکەین کە ببێتەھۆی کردنەوەی گرێکوێرەی پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ لە ئێراق، حکومەتێک کە کار بکات بۆ چاکسازی و رێزگرتن لە دامەزراوەکان و پابەندی پێکەوەیی و مافەکانی ھاوڵاتیان و مافە دەستوریەکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بێ.

لەرابردوشدا، بنەماکانی پێکەوە کارکردن و ھاوھەڵوێستی لایەنەکان رۆڵێکی گرنگی ھەبوە و ھەیە بۆ سەنگ و قورسایی کورد لە بەغدا.

بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتی دەکاتەوە، کە بونی دیدگایەکی نیشتیمانی بۆ مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتە فیدراڵەکان، بەھەماھەنگی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنەکان زامنی بەدیھێنان و پاراستنی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستانە.

بزوتنەوەی گۆڕان
٩ی ٤ی ٢٠٢


هەواڵی زیاتر