بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی نیشتیمانی دەکات

31/05/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە دەکات و ڕایدەگەیەنێت: هیواخوازین ئەم یادە، دەرفەتێک بێت بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسیی نێوان هەر دوولا و لەهەمانکاتدا هاوکار و هەماهەنگ بین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پەیڕەوکردنی چاکسازی گشتگیر کە وەڵامدەرەوەی داخوازیەکانی هاوڵاتیان بێت..

بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بەبۆنەی یادی (٤٥)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی  سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین.
هیواخوازین ئەم یادە، دەرفەتێک بێت بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسیی نێوان هەر دوولا و لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە پێناو دەربازکردنی میللەتەکەمان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دژوارە، لەهەمانکاتدا هاوکار و هەماهەنگ بین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پەیڕەوکردنی چاکسازی گشتگیر کە وەڵامدەرەوەی داخوازیەکانی هاوڵاتیان بێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
٣١ی ٥ی ٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر