لالە حەمە سەنگەری سەربەرزانە ژیا بەوەفاوە کۆچی کرد
11/06/2020
کۆمەڵایەتی
پێشمەرگە و پارتیزانی ڕۆژانی خەبات و کوردایەتی و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆران لالە حەمە سەنگەری، تەمەنی (90) ساڵیدا، لە شاری کەلار کۆچی دوایی کرد.
شەوی چوارشەممە10/6/2020 دوای ساڵانێکی زۆر ماندوێتی و نەخۆشی، لالە حەمەسەنگەری، پێشمەرگەی دێرین و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری کەلار کۆچی دوایی کرد.
لالە حەمە سەنگەری، یەکێک بو لە کەسایەتی و پێشمەرگە دێرینەکانی ناوچەی گەرمیان و لە ساڵی (1959) بەدواوە دەستی کردوە بە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی.
بەئامانجی گۆڕانکاری و چاکسازی لە سیستەمی حوکمڕانی کوردستاندا، لە سەرەتایی دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پشتگیری تەواوی خۆی بۆ خەباتی بزوتنەوەکە و رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دەربڕیوە و یەکێک بوە لە هەڵسوڕاو کەسایەتییە دیارەکانی گۆڕان لە دەڤەری گەرمیان.
مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە کۆچی دوایی لالە حەمە، بەیاننامەیەکی دەرکرد پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری لالە حەمە دەکات.
بەشێک لە ژیاننامه‌ی لالە حه‌مه سه‌نگه‌ری
- (محەمە ئه‌حمه‌د عه‌زیم) كه به (لاله حەمه‌سه نگه‌ری) ناسراوه ساڵی (1930) له گوندی سه‌نگه‌ری خواروی سه‌ر به ناحیه‌ی قۆره‌توی شاری خانه‌قین له دایك بوه.
- ساڵی (1959) په‌یوه‌ندی به‌ڕیزهكانی لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردوه له‌شاری خانه‌قین.
- ساڵی (1962) بوەته پێشمه‌رگەی شۆڕشی ئه‌یلول له بناری شاخی به‌مۆ.
- ساڵی (1975) په‌یوه‌ندیكردوه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی رەنجدەرانی کوردستانەوە.
- لاله حه‌مه‌سه‌نگه‌ری یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ساڵی (1976) له‌شاری كه‌لار بڵاوکردوەتەوە.
- ساڵی (1979) پەیوندی کردوە بە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەهۆی دڵسۆزی و خۆنەویستی قوربانیدانی هەرزو دەبێتە جێگای متمانەی شۆڕش.
- له ساڵانی (1980 بۆ 1982) خانه‌واده و منداڵه‌كانی له شاری كه‌لار له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن و ره‌وانه‌ی سجنی سلیمانی و فه‌زڵی ده‌كرێن له شاری به‌غدا.
- ساڵی (1980 بو 1988) له سنوری گه‌رمیان فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه و لێپرسراوی ناوچه‌ی یه‌كیتی شوڕشگێڕان و كادیری كومه‌ڵایه‌تی بوه و به‌شداریی زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و سه‌ركردایه‌تی كردوه و له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیشدا دوجار به‌سه‌ختی برینداربوه.
- بۆ پشتگیریکردنی لە گۆڕانکاری و چاکسازی و خەباتی هەژاران، ساڵی (2009) پشتگیری خۆی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەربڕی و بو بە یەکێک لە کەسایەتی و هەڵسوڕاوە دیارەکانی دەڤەری گەرمیان.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه (10ی حوزه‌یرانی 2020) دوای ساڵانێكی زۆر ماندوێتی و کۆچی دوایی کرد.