پرسه‌نامه‌ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ بنه‌ماڵه‌ی لاله حه‌مه سه‌نگه‌ری
11/06/2020
کۆمەڵایەتی
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای پێشمەرگە و پارتیزانی ڕۆژانی خەبات و کوردایەتی و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆران لالە حەمە سەنگەری، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات.
به‌ڕێزان: بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردو (لاله حه‌مه سه‌نگه‌ری)
به‌داخه‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه‌ی پشودرێژ (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌زیز ناسراو به لاله حه‌مه سه‌نگه‌ری)مان بیست.
بۆ ئه‌م كۆسته، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی ڕاده‌گه‌یه‌نین. داواكارین له خوای گه‌وره رۆحی لاله حه‌مه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوری هه‌موو لایه‌ك بدات.
لاله حه‌مه نمونه‌یه‌كی دیاره له خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان له شاخ و له شار، پیاوێكی پشو درێژ و ئارامیش بو له خه‌باتكردن بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك و چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تا دوا هه‌ناسه‌ی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌شی كۆششیان بۆ كرد.
براتان
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
11/6/2020