پرسە و سەرەخۆشی

12/09/2020

کۆمەڵایەتی

بەڕێزان: بنەماڵەی نوسەر و روناکبیر بەختیار عەلی

بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی خاتو (ئەختەرخان مەلا حەکیمی مەلا محەمەد) دایکی نوسەر و ڕۆماننوسی دیاری کوردستان بەختیار عەلی.

بۆ ئەم بۆنە خامناکە، هاوبەش و بەشداری خەمی کاک بەختیار و بنەماڵە بەڕێزەکەیانین، لە خوای گەورە داواکارین ئارامی بە هەمو لایەک بدات و کۆچکردوش جێگای بەهەشتی بەرفراوان بێت.

عومەر سەید عەلی
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
۲٠۲٠/۹/۱۲


هەواڵی زیاتر