گۆڕان هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی قادر حاجی‌ عەلی‌ ده‌رده‌بڕێت

10/11/2020

کۆمەڵایەتی

ئەمڕۆ (10-11-2020) قادر حاجی‌ عەلی‌ سەرکردەی‌ دیار و یەکێک لە دامەزرێنەرانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان بەنەخۆشی‌ کۆچی‌ دوایی کرد.

قادر حاجی‌ عەلی‌ یەکێک بو لەسەرکردە دیارەکانی کوردستان و بڕیاریشە بزوتنەوەی‌ گۆڕان بەو بۆنە خەمناکەوە راگەیەنراوێکی‌ فەرمی‌ بڵاوبکاتەوە.

هاوکات لەبەیاننامەیەکدا بنەماڵەی‌ خوالێخۆشبو رایانگەیاندوە، قادر حاجی‌ عەلی‌ دوای‌ ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، گیان لەدەستدانیشی بەئەسەف و خەسارەتێكی گەورە بۆ هەمووان ناوبردوە.

دەقی‌ بەیاننامەی‌ بنەماڵەی‌ خوالێخۆشبو قادر حاجی‌ عەلی‌

هاونیشتمانیانی بەڕێزی كوردستان بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربونەوەی نادادی بەڕێز (قادری حاجی عەلی) رادەگەیەنین، كە یٔەمڕۆ ( 2020/11/10 ) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا. گیان لەدەستدانی كاك قادری حاجی عەلی وەك سەركردەیەكی خۆنەویست و خۆشەویست و جێی متمانە و ئومێدی خەڵك و پشتیوانی ستەملێكراوان، سەركردەی دیارو سەربەخۆی گەلەكەمان، ئەسەف و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموان..

بنەماڵەی قادری حاجی عەلی


هەواڵی زیاتر