چیا و نما نەوشیروان مستەفا: کۆچی دوای کاک قادر حاجی عەلی لە دڵەوە غەمباری کردین

10/11/2020

کۆمەڵایەتی

هەواڵی کۆچی دوای کاک قادر حاجی عەلی یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی کوردستان لە دڵەوە غەمباری کردین.

بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە شۆڕشگێرەکەیان و هاوڕێکانی ئەکەین.

کاک قادر هەم لە شاخ جێدەستی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دیار بوە، وە هەم لە شاریش یەکێک لە هاوڕێ و هاوسەنگەری باوکمان بو بۆ سەرکەوتنی پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان.

داواکارین لەخوای گەورە کاک قادر بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی ببەخشێت بە ئێمە و بنەماڵەی بەڕێزیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی.

چیا نەوشیروان مستەفا
نما نەوشیروان مستەفا
١٠ی ١١ی ٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر