سلێمانی؛ مەڕاسیمی چلەی ڕۆژنامەنووس هێرش سەنگەری

13/11/2020

کۆمەڵایەتی

وەک وەفایەک بۆ خزمەت و هەوڵەکانی ڕۆژنامەنووسی جوانەمەرگ هێرش سەنگەری، ئەمڕۆ هەینی، 13\11\2020 لە بەردەم کەناڵی knn ی دواین وێستگەی کاری تەلەفیزیۆنی، مەڕاسیمی چلەی ئەو ڕۆژنامەنوسە سازکرا.

ئامادەبوان لە رێوڕەسمەکەدا کە بۆ رێزگردن لە گیانى رۆژنامەنوسى جوانەمەرگ هێرش سەنگەری بەڕێوەچوو، هاوڕێیان و ئامادەبوان (36) مۆمیان داگیرساند و دواتریش نامیلکەیەک بەسەر ئامادەبواندا دابەشکرا.

بڕیارە رۆژى شەممەش (14/11/2020) سەعات (2:30) پاشنیوەڕۆ بە دروشمى (خۆت بپارێزە نامەوێت لەدەستت بدەم)، لە گۆڕستانى بەرلوت لە کەلار مەراسیمى چلەى ماتەمینى هێرش سەنگەرى بەڕێوەدەچێت.

فۆتۆ - لاوک ئەمجەد


هەواڵی زیاتر