پرسه و سه‌ره‌خۆشی
01/12/2020
کۆمەڵایەتی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ سێشەمە (١\١٢\٢٠٢٠) تێكۆشه‌ری دێرین و سیاسه‌تمه‌داری دیاری کوردستان (به‌هادین نوری) بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەهادین نوری لە كۆتای چلەكانی سەدەی ڕابردووە سكرتێری حیزبی شویعی عێراق بوە و خاوەنی پەیمانی باسم میساق بووە و بە ڕاشكاوی ڕایگەیاندوە كە پێویستە مافی چارەی خۆنوسین بۆ كورد ھەبێت و كوردستان دەوڵەتی ھەبێ و ئەو كات یەكەم كەس بووە لەو پۆستەدا كە بەرگری لە دۆزی ڕەوای میلەتەكەی كردوە.
له‌ده‌ستدانی تێکۆشەرکی وه‌ك به‌هادین نوری، کە خاوەنی حەفتا ساڵ خەباتی ڕزگاریە بۆ میلەتەكەی و كەسێكی زۆر كاریگەر بووە لە خەباتی نەتەوایەتی و نیشتیمانی میلەتەكەیدا، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه و یادەوەری خەباتی بەرز رادەگرین.
بۆ ئه‌م كۆسته، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له بنه‌ماڵه به‌رێزه‌كه‌یان و هاوڕێیانی كۆچكردوو ده‌كه‌ین. هیواخوازیشین ئه‌مه دواین ناخۆشی هەمو لایەک بێت و رۆحی كۆچكردوش شاد بێ.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
١\١٢\٢٠٢٠