بزوتنەوەی گۆڕان راگرتنی پەخشی کەناڵی (NRT) ئیدانە دەکات
07/12/2020
ڕاگەیەندراوی فەرمی
راگه‌یه‌ندراوێك له ژوری رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوشه‌ممه 7/12/2020، هێزێكی ئه‌منی چوه‌ته سه‌ر بینای كه‌ناڵی (NRT) و په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان راگرتوه و هێزێك له‌وێ جێگیر كراوه.
ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ك بڕوابونی ته‌واوه‌تیمان به پشتیوانیكردنی ئازادییه گشتی و مه‌ده‌نییه‌كان، ئازادی میدیا به‌تایبه‌تی، ئیدانه‌ی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه ده‌كه‌ین، بڕوای ته‌واومان به‌وه هه‌یه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حکومەت له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی بواری میدیاییدا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بكه‌ن و سه‌ره‌ڕای پاراستنی مافی رۆژنامه‌نوسان، نه‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاری میدیایی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان.
ژوری رۆژنامه‌وانی
7/12/2020