بزوتنەوەی گۆڕان: بەکارهێنانی توندوتیژی بەهیچ جۆرێک چارەسەری دۆخی خراپی خەڵک ناکات

07/12/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو و داوادەکات؛ هەوڵەکان چڕتر بکرێتەوە بە ئاراستەی ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و ئەنجامدانی چاکسازی ڕێشەی لە شێوازی حوکمڕانی لە هەرێم و دەشڵێت:بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی گرتن و بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، وە داوا لە پاسەوان و هێزە ئەمنیەکان ئەکەین کە بە گیانی بەرپرسیارێتی و بەشێوەیەکی پیشەگەرانە مامەڵە لەگەڵ شەپۆلی ناڕەزایەتیەکاندا بکەن.

ڕاگەیەنراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
لە کاتێکدا هاوڵاتیان لەبەر خراپی گوزەران و دواکەوتنی موچەکانیان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی، ئێمە جارێکی تر پشتیوانی خۆمان بۆ داواکاریەکانیان دوپات دەکەینەوە. تەواو لەو ڕاستیە تێدەگەین کە دواکەوتنی موچە گوزەرانی زۆرینەی خەڵکی بە جۆرێک دژوار کردوە کە هاوڵاتیان ناتوانن پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیانیان دابین بکەن.

بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی گرتن و بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، وە داوا لە پاسەوان و هێزە ئەمنیەکان ئەکەین کە بە گیانی بەرپرسیارێتی و بەشێوەیەکی پیشەگەرانە مامەڵە لەگەڵ شەپۆلی ناڕەزایەتیەکاندا بکەن. بەکارهێنانی توندوتیژی بەهیچ جۆرێک چارەسەری دۆخی خراپی خەڵک ناکات، بەڵکو پێویستە سەرجەم پارتە سیاسیەکان، دۆخەکە زۆر بە جدی وەربگرن و هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بە ئاراستەی ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و ئەنجامدانی چاکسازی ڕێشەی لە شێوازی حوکمڕانی لە هەرێم. وەک بەرپرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقی سەر شانمان، هەمو هەوڵێکی سیاسی و دیپلۆماسی ئەدەین بە ئاراستەی چارەسەرکردنی گرفتی دواکەوتنی موچە.

بزوتنەوەی گۆڕان سوتاندنی مەکۆ و بارەگاکانی دەکات بە قوربانی خەڵک، چونکە ژیان و سەلامەتی خۆپیشاندەران لە هەمو شتێک گرنگترە.

بزوتنەوەی گۆڕان
٧ی ١٢ی ٢٠٢٠

 

 


هەواڵی زیاتر