بزوتنەوەی گۆڕان: لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانەین و دژ بە دەستگیر کردنی خۆپیشاندەرانین
12/12/2020
ڕاگەیەندراوی فەرمی
له پهیامێكدا تایبهت به خۆپیشاندانهكانی ناوچه جیاوازهكانی ههرێمی كوردستان، بزوتنهوهی گۆڕان دهڵێت: ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مافی رەوای خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاوڵاتیانین. لەهەمانکاتدا دژ بە دەستگیر کردنی خۆپیشاندەرانین و داوای ئازاد بونی دەستبەجێیان ئەکەین.
ڕۆژی 7 ی 12ی2020 بزوتنهوهی گۆڕان له بهیاننامهیهكدا ڕایگهیاند: بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی گرتن و بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، وە داوا لە پاسەوان و هێزە ئەمنیەکان ئەکەین کە بە گیانی بەرپرسیارێتی و بەشێوەیەکی پیشەگەرانە مامەڵە لەگەڵ شەپۆلی ناڕەزایەتیەکاندا بکەن. بەکارهێنانی توندوتیژی بەهیچ جۆرێک چارەسەری دۆخی خراپی خەڵک ناکات، بەڵکو پێویستە سەرجەم پارتە سیاسیەکان، دۆخەکە زۆر بە جدی وەربگرن و هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بە ئاراستەی ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و ئەنجامدانی چاکسازی ڕێشەی لە شێوازی حوکمڕانی لە هەرێم. وەک بەرپرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقی سەر شانمان، هەمو هەوڵێکی سیاسی و دیپلۆماسی ئەدەین بە ئاراستەی چارەسەرکردنی گرفتی دواکەوتنی موچە.
ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مافی رەوای خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاوڵاتیانین. لەهەمانکاتدا دژ بە دەستگیر کردنی خۆپیشاندەرانین و داوای ئازاد بونی دەستبەجێیان ئەکەین.
بزوتنەوەی گۆڕان
11ی 12ی 2020