راگەیەنراوی كۆبونەوەی شەش لایەنەكە لە سەر ئاستی سلێمانی
02/07/2018
ڕاگەیەندراوی فەرمی
شه‌ش لایه‌نه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نن، سه‌رله‌به‌ری
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنمان ره‌تكرده‌وه و داكۆكیكار و پارێزه‌ری
ده‌نگی خه‌ڵك بووین و هه‌وڵه‌كانمان سه‌ر ئه‌نجام سه‌ركه‌وتنی به
ده‌ستهێنا.
له راگه‌یه‌ندراوی شه‌ش لایه‌نه‌كه‌دا هاتووه: "له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی
خۆمان به پارێزه‌ری یاسا‌و ده‌نگی خه‌ڵك ده‌زانین، رێز له بڕیاره‌كانی
دادگای فیدڕاڵ ده‌گرین".
ده‌شڵێن: "رێز له بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌گرین، سه‌باره‌ت به
بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و تاراوگه‌و
ئاواره‌كان".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
دوا بەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵپژاردنەکان ۱۲‌ی ٥ و دەرکەوتنی گزیکاری،
ساختەکاری و دزینی دەنگی خەڵک، ئێمە لە شەش لایەنی گۆڕان، یەکگرتوو،
هاوپەیمانی، کۆمەڵ، شیوعی و بزوونتنەوەی ئیسلامی سەرلەبەری ئەنجامەکانمان
ڕەتکردۆتەوە و داکۆکیکار و پارێزەری دەنگی خەڵک بووین و هەوڵەکانمان
سەرەنجام سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە هەمووارکردنەوەی یاسای (٤٥)ی ۲۰۱۳ و
بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی عێراق و بە شەرعی ناساندنی هەمووارەکە و
بژاردنەوەی تەواوی دەنگەکان بە دەست.
لە ڕووانگەی ئەوەی کە خۆمان بە پارێزەری یاسا و دەنگی خەڵک دەزانین، ڕێز
لە بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی دەکەین بە بڕیاری بژاردنەوەی دەنگی هێزی
پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و تاراوگە و ئاوارەکانیشەوە، بۆ ڕێزگرتنیش لە
بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی عێڕاق و هەمووارکردنەوەی یاسای (٤٥)ی ۲۰۱۳، ئێمە
چاودێری بژاردنەوەی دەستی دەنگەکای دەنگدەران دەکەین لە کاتێکدا بە ڕای
گشتی و خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنین کە سندوقەکانی دەنگدان لە ماوەی
ڕابووردوو دا وەک پێویست لە ژێر چاودێری بریکارەکانی ئێمەدا نەبوون بە
هۆکاری ڕێگری لە بریکارەکان و هەڵکەوتە و چۆنیەتی هەڵگرتنی سندوق و
کەرەستەکانی دەنگدان.
لە کۆتاییدا ئومێد دەکەین ئەو دادوەرە بەڕێزانەی کە بڕیارە سەرپەرشتی
کارەکانی کۆمیسیۆن بکەن بێ لایەنانە کارەکانیان ئەنجام بدەن و ئەو
ڕێگریانەی هەتا ئێستا هەبووە لە چاودێریکردنی ووردی پڕۆسەکە نەهێڵدرێن و
ڕێکارەکانی تایبەت بە ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان وەک خۆی جێبەجێبکرێن.
(بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، هاوپەیمانی دیموکراسی و
داپەروەری، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، حزبی شیوعی کوردستان، بزووتنەوەی
ئیسلامی کوردستان).