دەقی بروسکەیەکی نەوشیروان مستەفا لە رۆژی رزگارکردنی کەرکوک بڵاودەکرێتەوە
20/03/2021
وتار و پەیام
نەوشیروان مستەفا ئەمین لە رۆژی رزگارکردنی شاری کەرکوک لە (20/3/1991) لە بروسکەیەکدا پەیامێک ئاڕاستەی جەماوەری شاری کەرکوک دەکات و داوا دەکات بە یەکگرتن و وریاییەوە پارێزگاری ئەو سەرکەوتنە بکەن.
ئەمڕۆ (20/3/2021) لە جەژنی نەورۆز و (30)یەمین ساڵیادی رزگارکردنی شاری کەرکوکدا، (سبەی) پەیامێکی نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری راپەڕین بڵاودەکاتەوە کە (30) ساڵ لەمەوبەر و لەو رۆژەدا لە بروسکەیەکدا ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و دانیشتوانی کەرکوکی کردوە و تێیدا هاتوە؛ بەبۆنەی رزگارکردنی شاری داگیرکراوی کەرکوکەوە لە دەسەڵاتی پیسی بەعس پیرۆزبایی لە گەلی کورد و هەمو نەتەوەی کورد دەکەم کە رۆژێک بەر لە نەورۆز هێزی پێشمەرگە و چەکدارە شۆڕشگێڕەکان و جەماوەری راپەڕیوی کورد پشت ئەستور بە یارمەتی خوای گەورە و لێبڕانی رۆڵەکانی میلەتەکەمان توانی شاری پیرۆزی کەرکوک لە دەسەڵاتی پیسی بەعس رزگار بکەن.
نەوشیروان مستەفا لە پەیامەکەدا دەڵێت: بەم بۆنەیەوە کە رۆژێکی مێژویی و تاجی سەرکەوتنی کردە سەری راپەڕینی گەلی کورد لە عێراقدا داوا لە میلەتەکەمان دەکەین کە بە یەکگرتن و یەکێتی ریزەکانی و بە وریایی و هۆشیاریی پارێزگاری ئەم سەرکەوتنە بکات.
دەقی بروسکەکە: