پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌

27/03/2021

کۆمەڵایەتی

بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر (د.قەدری یەڵدرم) نووسەر و پەرلەمانتاری هەدەپە و سیاسەتمەداری دیاری کورد لە (باکوری کوردستان)مان پێگەیشت.

پرۆفیسۆر د. قەدری یه‌ڵدرم، جگە لەبواری کاری سیاسی، لەبواری مێژو، ئاین و زمانزانی کوردیدا چەندین لێکۆڵینەوەو کتێب و بەرهەمی بەپێزی لەبارەی کورد و کوردستان هەیە، لەخولی ڕابردوی پەرلەمانی تورکیاشدا، بەپەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەڵبژێردرا.

بۆ ئه‌م كۆسته‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاڕاسته‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و خێزان و بنه‌ماڵه‌ و هاورێیانی‌ ئەو خەباتگێڕە ده‌كه‌ین، له‌ یه‌زدان داواكارین دواین ناخۆشی‌ ھەمو لایەک بێت و ڕۆحی‌ كۆچكردو به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رین شادبێت.


انا للە وانا الیە راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
27/3/2021


هەواڵی زیاتر