بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی‌ حیزبی‌ شیوعی ده‌كات

31/03/2021

ڕاگەیەندراوی فەرمی

به‌بۆنه‌ی‌ هه‌شتاوحه‌وته‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی (‌حیزبی‌ شیوعی‌ كوردستان)ه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌م حیزبه‌ ده‌كات.

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: گه‌له‌كه‌مان له‌مڕۆدا له‌ هه‌موكات زیاتر پێوستی‌ به‌ ئاشته‌وایی‌‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌، هاوكاری‌ هه‌مو لایه‌ك هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ خواسته‌ نیشتیمانی‌ و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان.

ده‌قی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.....

به‌رێزان سكرتێرو ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ و ئه‌ندا و لایه‌نگران و دۆستانی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ كوردستان و عێراق
بابه‌ت/ پیرۆزبایی‌
به‌ناوی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ و خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن وجڤاتی‌ نیشتیمانی‌ و گشتی‌ و هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ پیرۆزبایی‌ هه‌شتاوحه‌وته‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین.
رۆل و كاریگه‌ری‌ حزبه‌كه‌تان له‌ مێژوی‌ تێكۆشانتانا به‌رز ده‌نرخێنین، گه‌له‌كه‌مان له‌مڕۆدا له‌ هه‌موكات زیاتر پێوستی‌ به‌ ئاشته‌وایی‌‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاوكاری‌ هه‌مو لایه‌ك هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ خواسته‌ نیشتیمانی‌ و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان.

وێڕای‌ پیرۆزبایمان جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندی‌ دۆستانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
31/3/2021


هەواڵی زیاتر