بزوتنهوهی گۆڕان: بۆشایی نێوان سوپا و پێشمەرگە مەترسییه بۆ سهر کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان
01/05/2021
ڕاگەیەندراوی فەرمی
وتهبێژی بزوتنهوهی گۆڕان رایگهیاند: جموجۆڵی شانە چەکدارەکانی داعش لە ئەنجامی بۆشایی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەوە دەرفەت دەقۆزنەوەو بە مەترسی جدی دەزانین لەسەر ئاسایشی عێراق و ھەرێم بە گشتی و کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە تایبەتی.
وتهبێژی بزوتنهوهی گۆڕان بهبۆنهی هێرشهكهی شهوی رابردووی داعش بۆ سهر هێزێكی پێشمهرگه، بهیاننامهیهكی هاوخهمی بڵاوكردهوهو رایگهیاند: بەداخەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش لەرێی ھەوڵێکی نەزۆکەوە، پەلاماری دوو خاڵی ھێزی پێشمەرگەیان لە سنوری پردێ داوە ئەفسەرێک و دوو پێشمەرگە شەھید بون و دوانی دیکەش بریندار بون، سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری پێشمەرگە شەھیدەکان و ھیوای زووچاکبونەوە بۆ بریندارەکان دهنێرین.
لێدوانێک لە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە..
بەداخەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش لەرێی ھەوڵێکی نەزۆکەوە، پەلاماری دوو خاڵی ھێزی پێشمەرگەیان لە سنوری پردێ داوە ئەفسەرێک و دوو پێشمەرگە شەھید بون و دوانی دیکەش بریندار بون.
وێرای سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری پێشمەرگە شەھیدەکان و ھیوای زووچاکبونەوە بۆ بریندارەکان، ئەم جموجۆڵانەی شانە چەکدارەکانی داعش، کە لە ئەنجامی بۆشایی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگەوە دەرفەت دەقۆزنەوە، بە مەترسی جدی دەزانین لەسەر ئاسایشی عێراق و ھەرێم بە گشتی و، کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە تایبەتی.
ھەروەک، ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان سوپای عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بە پشتیوانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ھەنگاوێکی زۆر پێویست دەزانین بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانی تیرۆریستان و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و سەقامگیری ئەو ناوچانە.
١ی ئایاری ٢٠٢١