دلێر عه‌بدولخالق: له كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گفتوگۆ له‌باره‌ی یه‌كڕیزی كورد و پرسی ده‌ستور كرا
04/05/2021
ڕاگەیەندراوی فەرمی
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/5/2021، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردن بو له‌باره‌ی پرسی یەکڕیزی و یەکدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
پاشان نێچیرڤان بارزانی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌ی پێشترمان كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چو، بڕیارماندا سه‌ردانی حیزبه سیاسییه‌كان بكه‌ین و هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم بكه‌ینه‌وه و هه‌وڵیش بده‌ین له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوریش بیر‌و بۆچون ئاڵوگۆڕ بكه‌ین.
وتیشی: دوای هه‌ڵبژاردنیش پێویسته یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگی هه‌بێت له‌نێوان حیزبه سیاسییه‌كان و پێویسته چوارچێوه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی چونكه ئێمه پێكه‌وه ده‌توانین هه‌ندێ له ده‌سكه‌وته‌كانی خۆمان له به‌غدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، هه‌مو هه‌وڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و یه‌كڕیزییه دروست بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستور، سه‌رۆكی هه‌رێم رونیكرده‌وه كه ئێستا سه‌رقاڵی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان، دواتر ئێمه میكانیزمێك داده‌ڕێژین كه بێگومان ئه‌وه له راستیدا كاری په‌رله‌مانه نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام به ته‌ئكید هه‌وڵی جددی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ده‌ستور جێبه‌جێ بكرێت.
دواتر دلێر عه‌بدولخالق وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا و كۆبونه‌وه‌ی پێشتریش كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چو، چه‌ند پرسێك هه‌بون بۆ گفتوگۆ كه یه‌كێك له‌وانه یه‌ك گوتاریی كورده له به‌غدا بۆ داهاتودا و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه بڕیاره له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتو بكرێت و خۆمان ئاماده بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كورد ته‌واو بكه‌ن.
پرسێكی تر كه گفتوگۆ كرا هه‌وڵدان بو بۆ نوسینه‌وه‌و ته‌واوكردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كه ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستورێكی پێشكه‌وتو مه‌ده‌نیدان، كه تیایدا سیسته‌مه‌كه په‌رله‌مانی بێت و شه‌فافیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا و پره‌نسیپه‌كانی لامه‌ركه‌زی له‌خۆیدا كۆبكاته‌وه و له‌هه‌موشی گرنگتر ئه‌وه بو، كه ئێمه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێممان راگه‌یاند كه ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رفراوانكردنی ئازادییه گشتی و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه ئه‌م هه‌رێمه زیاتر ئازادی تێیدا بپارێزرێت، له‌گه‌ڵ مافی رۆژنامه‌نوسان و چاكسازی سیاسیداین، ئه‌وله‌ویه‌ت لای ئێمه دابینكردنی موچه و كۆتاییهێنانه به لێبڕسینی موچه و كۆتایی به قۆرخكاری حیزبی له بازاڕه‌كاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببینه نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو.