بزوتنەوەی‌ گۆڕان، پیرۆزبایی‌ یادی‌ دامەزراندن لە یەکێتی‌ دەکات

31/05/2021

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بە بۆنەی‌ (46)ەمین ساڵیادی‌ دامەزراندنی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانه‌وه‌، بزوتنەوەی‌ گۆڕان پیرۆزبایی‌ لەو حیزبه‌ دەکات و رایدەگەیەنێت؛ ئومێدەوارین پەرەپێدانی‌ پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستییەکانی‌ خەڵک و سەرخستنی‌ هاوپەیمانێتی‌ کوردستان بێت.

لە بەیاننامەیەکدا، بزوتنەوەی‌ گۆڕان بۆ یادی‌ (46)هه‌مین ساڵەی‌ دامەزراندنی‌ یەکێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان، پیرۆزبایی‌ لە هاوسەرۆکان و ئەنجومەنی‌ سەرکردایەتی‌ و تەواوی‌ ئەندام و لایەنگرانی‌ ئەو حزبە دەکات.

دەشڵێت: هیواخوازین ئەو یادە هاندەری‌ زیاتری‌ تەبایی‌ و یەکگوتاریی‌ کوردستانیان بێت لەسەر ئاستی‌ عێراق. بۆ ناوخۆی‌ هەرێمیش فاکتەری‌ بەهێزکردنەوەی‌ هەنگاوەکانی‌ چاکسازی‌ گشتگیر بێت بۆ خزمەتی‌ هاوڵاتیان.

لەبارەی‌ پەیوەندییەکانی‌ نێوانیان، بزوتنەوەی‌ گۆران دەڵێت: ئومێدەوارین پەرەپێدانی‌ پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستی‌ خەڵک و سەرخستنی‌ هاوپەیمانێتی‌ کوردستان بێت بۆ هەڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران.


هەواڵی زیاتر