پرسەو سەرەخۆشی
12/06/2021
کۆمەڵایەتی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان و قەزای دوکان، ھاوکات تێكۆشه‌ری دێرینی کوردستان (حاجی مه‌لا ئیبراهیمی شارستێن)مان پێگه‌یست.
بۆ ئه‌م بۆنە ماتەمە، پرسه و سه‌ره‌خۆشی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی حاجی مه‌لا ئیبراهیم شارستێن ده‌كه‌ین و لەم پرسە و خەمەدا لەگەڵیان دەوەستین و یادی خزمەتی پڕشکۆی بەبیر دەھێنینەوە.
له خوای گەورە داواكارین، خوالێخۆشبو جێگای بەھەشتی بەرین بێت و دوایین ناخۆشیی بنەماڵە بەڕێزەکەیان و ھەمو لایەک بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
بزوتنەوەی گۆڕان
١٢ی ٦ی ٢٠٢١