پرسەنامە

07/07/2021

کۆمەڵایەتی


‎به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌، هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ (حاجی‌ حسێن ئاغاى ئەوڕەحمان ئاغاى بابان)، كه‌سایه‌تی‌ و هەڵسوڕاوى بزوتنەوەی گۆڕان لە سنورى (ئەنجومەنى قەزای دوکان)مان پێگه‌یشت.

‎بۆ ئه‌م بۆنە ماتەمە‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاڕاستەی خێزان و بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێیانی‌ خوالێخۆشبو دەکەین و لەم پرسە و خەمەدا لەگەڵیان دەوەستین و یادی خزمەتی پڕشکۆی بەبیر دەھێنینەوە.

‎له‌ خوای گەورە داواكارین، خوالێخۆشبو جێگای بەھەشتی بەرین بێت و دوایین ناخۆشیی بنەماڵە بەڕێزەکەیان و ھەمو لایەک بێت.

‎انا لله وانا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
٧ی ٧ی ٢٠٢١


هەواڵی زیاتر