پەیامى بزوتنەوەى گۆڕان بەبۆنەى جەژنى قوربانى پیرۆز
19/07/2021
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى هاونیشتیمانیان و مسوڵمانان دەکات و رایدەگەیەنێت: ھیواخوازین ئەم بۆنە ئاینییە پیرۆزە ھەوێنی ئاشتی و سەقامگیری و،
یەکخستنی ھەوڵە سیاسیەکان بێت بە ئاراستەی خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و
قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و تەبایی بۆ زاڵبون بەسەر کێشە بنەڕەتیەکان و
تێپەڕاندنی قەیران و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی لە ھەرێم و عێراق دا.
دەقى پەیامەکە:
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت..
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ھاونیشتمانیان و، مسوڵمان لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان و رەوەندی کوردی و تەواوی گەلانی مسوڵمان دەکەین.
ھیواخوازین ئەم بۆنە ئاینییە پیرۆزە ھەوێنی ئاشتی و سەقامگیری و، یەکخستنی ھەوڵە سیاسیەکان بێت بە ئاراستەی خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و تەبایی بۆ زاڵبون بەسەر کێشە بنەڕەتیەکان و تێپەڕاندنی قەیران و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی لە ھەرێم و عێراق دا.
دوبارە جەژنی ھەمو لایەک پیرۆزبێت و لە خۆشی و ئارامیدا بمێننەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان
١٩
ی تەموزی ٢٠٢١