پرسەنامە

26/07/2021

کۆمەڵایەتی


بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (دلێر مەلا ئەحمەد) رۆژنامەنوس و نوسەر و هەڵسوڕاوى بزوتنەوەى گۆڕانمان پێگەیشت.

دلێرى مەلا ئەحمەد، وەک ئەندامى ژورى رۆژنامەوانى و هاوکار و نوسەر و قەڵەمێکى دیار بو بۆ خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕان و بزاوتی نوسین و رۆژنامەگەری کوردی، بەداخەوە چەند ساڵى رابردو نەخۆشى و خراپی تەندروستی لاوازی کردبو، بەڵام بەو دۆخەشەوە بەردەوام بو لەسەر نوسینەکان و بەرھەمھێنانی چەند کتێب و دەیان وتارى رۆژنامەوانی.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاڕاستەى خۆمان و کەسوکار و بنەماڵەکەى دەکەین و داواکارین خواى گەورە بە بەهەشتى بەرینى شاد بکات.

انا لله وانا الیە راجعون

ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان
26ى 7ى 2021


هەواڵی زیاتر