وێنە؛ بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کۆبونەوە
29/07/2021
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەى گۆڕان
و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، دوایین گۆڕانکاریی و پێشھاتە سیاسی و ئابورییەکانی ھەرێمی
کوردستان و عێراق و تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، شاندى باڵاى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە سلێمانى
کۆبونەوە و لە راگەیەندراوى دواى کۆبونەوەکەدا جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردوەتەوە
بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان،
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی
کوردستان پەسەندکرا و بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی هەڵبژاردن و تەواوکردنی
ئامادەکارییەکان و چڕکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.
دەقى
راگەیەندراوەکە:
راگەیەنراوی کۆبوونەوەی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ پێنجشەممە(٢٩/٧/٢٠٢١)،
کۆبوونەوەی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی
لە سلێمانی ئەنجامدرا.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە
گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی
کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی
پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.
لە بەشێکی دیکەی
کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا
جەختیان لە پشتگیریکردنی ناوبراو و سەرخستنی ھاوپەیمانیەتییەکە کردەوە. لەو چوارچێوەیەدا
بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی هەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنی
هەماهەنگی نێوان هەردوولا.