بزوتنەوەی گۆڕان: جینۆسایدی ئێزدیەکان تاوانێکی مرۆیی گەورەیە

03/08/2021

ڕاگەیەندراوی فەرمی

 بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لە بەجینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە ئێزدییەكان دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: پشتیوانی خۆمان دەردەبڕین بۆ قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعنەوی شەنگال و کەسوکاری قوربانیانی ئەم تاوانە گەورەیە. داواکاریشین حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی زیاتر بخاتەگەر، بۆ دیاریکردنی چارەنوسی بێ سەروشوێنکراوان و هەوڵدانی زیاتر بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شەنگال و دەوروبەری.

لەو راگەیەندراوەدا كە بەبۆنەی ساڵیادی ئەوتاوانەوە بڵاوی كردەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بەپێویستی دەزانێت: دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی عیراقی فیدراڵیش بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر ئەم تاوانە مرۆییە لە ئەستۆ بگرن و قەرەبوی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی شەنگال بکەنەوە.


دەقی راگەیەندراوەكە:
‎ئەمرۆ سێی ئابی ٢٠٢١، حەوت ساڵ بەسەر تاوانی جینۆسایدی ئێزییەکاندا تێدەپەڕێت. ئەنجامدانی ئەم تاوانە بەرامبەر هاوڵاتیانی ئێزدی لەشەنگال، لەسەر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بوەتە برین و ئازارێکی قوڵ لە یادەوەریی نەتەوەییماندا.

لەم رۆژە خەمناکەدا وێڕای هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیە، هەمو پشتیوانیەکی خۆمان بۆ گێڕانەوەی ژیان و ئاوەدانکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی شەنگال دەردەبرین.

ئێمە لەبزوتنەوەی گۆڕان جەخت لە بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکە دەکەینەوە، پشتیوانی خۆشمان دەدەبڕین بۆ قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعنەوی شەنگال و کەسوکاری قوربانیانی ئەم تاوانە گەورەیە. داواکاریشین حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی زیاتر بخاتەگەر، بۆ دیاریکردنی چارەنوسی بێ سەروشوێنکراوان، لەگەڵ هەوڵدانی زیاتر بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شەنگال و دەوروبەری.

‎پێویستە لەسەر دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی عیراقی فیدراڵیش بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر ئەم تاوانە مرۆییە لە ئەستۆ بگرن و قەرەبوی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی شەنگال بکەنەوە و، هەوڵی زیاتر بدەن بۆ خزمەتی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانەوەی شەنگال.

‎لەگەڵ کارکردن بۆ بە جینۆسایدناسانی ئەم کەیسە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەوەش لەپێناو دوبارەنەبونەوەی ئەو جینۆساید و تاوانە کۆمەڵکوژییانەی بەدرێژایی مێژو له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان لەعێراقدا ئەنجامدراون.

بزوتنەوەی گۆڕان
٣ی ٨ی ٢٠٢١


هەواڵی زیاتر