عومەر سەید عەلی: خەڵک بەدەنگدان دەتوانێت سیستمی سیاسی بگۆڕێت
26/09/2018
دیمانە
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی
گۆڕان رایدەگەیەنێت: خەڵک بەو دەنگەی کە هەیەتی و مافی خۆیەتی، دەتوانێت سیستەمی
سیاسی پێ بگۆڕێت و ئەو هێزانەی کە لەدەسەڵاتن لایانبەرێت، ئەم دەنگدانە جێگەی شۆڕش و راپەڕین دەگرێتەوە.
عومەر سەید عەلی، رێکخەری
گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (کەی.ئێن.ئێن) رایگەیاند:
راستەوخۆ دوای هەڵبژاردن، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی خۆمان دەست پێدەکەین له‌خواره‌وه
بۆ سه‌ره‌وه، له رێكخه‌ری گشتییه‌وه بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندن، به‌نیازین كۆنفرانسه‌كان
بگرین و به‌ره‌و كۆنگره بچین و هه‌مو ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه هه‌یه.
رێکخەری گشتی رایگەیاند: بزوتنەوەی
گۆڕان لەسەر بنەمای بەگژداچونەوەی گەندەڵی و بۆ چاکسازی و بۆ پێداگری لەسەر پرسە
نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و بۆ پاراستنی ئەم قەوارە سیاسیەی هەرێم و بۆ گۆڕینی
سیستەمی سیاسی هەرێم بۆ سیستەمێکی پەرلەمانی دروست بوە، تائێستاش سازشی لەسەر ئەو
پرەنسیپانە نەکردوە.
* زۆرکەس، چ
میدیاکار چ خەڵکی ئاسایی، دەڵێن کاک عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
کەم بۆ میدیاکان قسە دەکات و کەمیش دەردەکەوێت، هۆکاری ئەمە چییە؟
عومەر سەید عەلی: سوپاس بۆ
ئێوە، لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ئەوە بوەتە نەریتێک کە کەمتر سەرکردەکان و
کەسای یەکەمی بزوتنەوەی گۆڕان لە میدیای گۆڕاندا دەردەکەون، بەڵکو بزوتنەوەی گۆڕان
کە بەدامەزراوەیی کاردەکات هەمیشە هەوڵیداوە ئەو کادیرانەی کە لە دامەزراوەکانیدا
هەیە، ئەوانە زیاتر دەرکەون، چونکە ئەوان بڕبڕەی پشتی بزوتنەوەکەن، وەک
باژێڕوانەکان، بەرپرسی ژورەکان و بەرپرسی فراکسیۆنەکان لە ئەنجومەنی پارێزگا و
پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق، یاخود لە تیمەکانی حکومەت هەر لە حکومەتی خۆجێی
و حکومەتی هەرێم یاخود حکومەتی فیدڕاڵی، ئێمە وەکو بزوتنەوەی گۆڕان ئەو نەریتەی
پارتە سیاسییەکانی کوردستان و هەتا دەتوانین بڵێین ئەو نەریتەی لە جیهانی سێ‌دا
هەیە ئەمانەوێ بەجێیبهێڵین، کە ئەوانە بەردەوام سکرتێری حیزب و ئەمیندارەکان و
دەیانهێنن لە ریزی پێشەوە دایاندەنێن و هەمیشە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن و
دەگەڕێنەوە بۆ ئەوانە، ئێمە وەکو بزوتنەوەکە دەمانەوێت ئەو کادیرانە دەربکەون،
ئەگەر لە میدیاکان دەرنەکەون و راو بۆچونەکانیان نەخەنەڕو متمانە لە جەماوەریش
وەرناگرن و لە دواڕۆژیشدا نابن بە سەرکردەیەک کە متمانەی گەلەکەیان هەبێت.
* با بێینە سەر
دۆخی گۆڕان، گۆڕان بەرەو کوێ بەتایبەت دوای کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا،
دوای ئەو کێشانەی باس دەکرێت کە لەناو گۆڕاندا هەیە؟
عومەر سەید عەلی: دەتوانین
پرسیارەکە بە جۆرێکی تر بکەین، بڵێین گۆڕان بۆچی دروست بو، ئێمە زۆرجار لە
کۆبونەوەکانی خۆشمان باسمان کردوە، ژمارەیەکی زۆر لە ئێمە بە رەوانشاد نەوشیروان
مستەفاشەوە کە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشدا بوین، هەمیشە لە کۆمیتەی
سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی رەخنەمان لە یەکێتی و سیاسەت و کرداری رۆژانەی گرتوە،
وتومانە پێویستە ئەمە چارەسەر بکرێت و یەکێتی خەریکە دەبێت بە چینێکی تازەی سیاسی
لە گەلەکەی دادەبڕێت، لە گەلەکەمان دوردەکەوینەوە و لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەیی
و کۆمەڵایەتی و چینایەتییەکان دور دەکەوینەوە و خەریکی پلەو پۆست و ئیمتیازاتین،
ئەو رۆژانەی کە باسی ئەوانەمان دەکرد بارودۆخێکی تایبەت هەبو لە هەرێمی کوردستان،
شەڕی ناوخۆ هەبو، بەعس لە دەسەڵاتدا بو، چواردەورمان گیرابو، بەڵام دوای ئەو
گۆڕانانەی بەسەر ناوچەکەدا هات و ئاشتی لەنێوان پارتی و یەکێتیدا رویدا و هەروەها
سەدام روخا، دەرگاکان هەمو کرایەوە، کە دەرگاکان کرایەوە ئەم پرسانە لەناو یەکێتی
تەقیەوە و یاداشتمان دا بە بەڕێز مام جەلال کە ئیتر بەسە و دەبێت لێرەدا بوەستێت و
ئێمە دەبێت هەم چاکسازی و هەم گۆڕانکاری بکەین لە حیزب و حکومەتیش، ئەمە سەرەتایەک
بو بۆ ئەوەی لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا راو رای جیاواز بە ئاشکرا دروست
بێت و لەناو خەڵک و میدیای ئازاد و هەروەها رێکخستنەکان دەنگ بداتەوە، کە دیارە
ئەمە پرۆسەیەکە چەند ساڵێکی خایاند، یاداشتەکەی یەکەم لە مانگی (10)ی (2004)دا بو،
بەدوایدا یاداشتی تر هات تا گەیشتە ئەوەی کاک نەوشیروان هاتە دەرەوە لە یەکێتی و
کۆمپانیای وشەی دروست کرد، دوای دو ساڵیش ئێمە لەگەڵیدا کە یەک لەسەر سێی
سەرکردایەتی یەکێتی بوین، بە مەکتەبی سیاسیشەوە بە قاعیدەیەکی زۆری ناو یەکێتی کە
بە باڵی ریفۆرم ناسرا هاتین لەگەڵ کاک نەوشیروان بزوتنەوەی گۆڕان دروستکراو هاتین
بۆ ئەو هێڵە سیاسییە کە کاک نەوشیروان تەبەنی کرد‌و بزوتنەوەی گۆڕان دروستکرا.
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر
بنەمای بەگژداچونەوەی گەندەڵی و بۆ چاکسازی و بۆ پێداگری لەسەر پرسە نەتەوەیی و
نیشتیمانییەکان و بۆ پاراستنی ئەم قەوارە سیاسیەی هەرێم و بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی
هەرێم بۆ سیستەمێکی پەرلەمانی، ئەو دەسەڵاتانەی ئەو دو حیزب و سەرکردایەتی و ئەو
دو بنەماڵەیە دروستیکردوە کۆتایی پێ بێت. ئەوانە تائێستاش ببون بە چینێکی سیاسی
مشەخۆر ئەوەی لە خەباتی شۆڕشگێڕانە خەباتیان بۆ دەکردو دژی بون، بون بەو چینە
سیاسییە تازە مشەخۆرە، جێگەی ستەمکارەکانیان لێگرتینەوە، بۆیە بزوتنەوەی گۆڕان
دروست بو، بۆ بەگژداچونەوە دژی ئەو دەسەڵاتەو هێنانەدی سیستەمێکی نوێ کە بتوانێت
لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت، ئازادی و دیموکراتی و شەفافیەت و سەروەری
یاسا بهێنێتە کایەوەو باوەڕی بە فرەیی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات هەبێت، کە ئیتر
ئەو قۆرخکردنە کۆتایی پێ بهێنێت. بەڵام بەداخەوە کۆسپی زۆر زۆری لەبەردەمدا بوە،
بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە لەسەر دیدو بۆچونەکانی خۆی سور بوە، وەکو رەوانشاد
کاک نەوشیروان دەیوت، تا یەکێک مابێت ئەو ئاڵا و مۆمە بەرزبکاتەوە ئێمە بە م‌و لەو
مەبادیئانە لانادەین.
* لەدوای
دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چ خەڵک و چ هەندێ هێزی تر
پێیان وابو، کە دەبێت گۆڕان بایکۆتی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن بکات، بۆچی
نەتانکرد؟
عومەر سەید عەلی: ئێمە
رێزمان هەیە بۆ بۆچونەکانیان، بەڵام ئەوەمان نەکرد، ئەگەر بمانزانیایە ئەوە
سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و بایکۆتێکی گشتی دەبێت لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان و
هەمو چین و توێژەکان بایکۆت دەکەن و هەمو لایەنە سیاسییەکان ناچن بۆ دەنگدان، ئێمە
سەرمەشقی ئەو پرسە دەبوین، بایکۆتیش بۆ رۆژ و دو رۆژ و هەفتەو مانگ نیە بۆ چوار
ساڵە، چوار ساڵیش بۆ لایەنێکی سیاسی بکەوێتە پەراوێزەوە لەم بارودۆخەی ئەم وڵاتانە
کە ئێمە بەشێکین لە وڵاتانی سێ، خۆی ناگرێتەوەو دەپوکێتەوە و بە قازانجی دەسەڵات و
ستەمکاران دەمێنێتەوە بۆیە لەگەڵ بایکۆت نەبوین، بەڵام گومانمان نیە لەوەی کە
ئەوان لە نیەتی پاکی خۆیانەوە ئەو قسەیەیان کردوە، بەڵام رەنگە دیدو بۆچونەکەیان
لە جێگەی خۆی نەبوبێت.
* باستان لە
ساختەکاریی کرد، مێژوی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە هەڵبژاردن و
ساختەکاریی، ئێوە سەبارەت بە ساختەکاریی دەڵێن چی؟
عومەر سەید عەلی: ساختەکاریی
لەوکاتانەدا دەبێت کە کۆمەڵانی خەڵک ناچن بۆ سەر سندوقی دەنگدان، ئێمە ئەگەر
ئەزمونەکەی خۆمان وەک گۆڕان سەیر بکەین، ئێمە چوینەتە نزیکەی شەش هەڵبژاردنەوە
لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرق و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی
پارێزگاکان، ئێمە لەو هەڵبژاردنانە، لە هەڵبژاردنی دو خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق هەشت کورسیمان هێناوە و دواییش بوین
بە نۆ کورسی، لە پەرلەمانی کوردستان سەرەتا (25) کورسی و دواتریش بوین بە (24)
کورسی لەسەر نەخشە سیاسییەکە وەکو هێزی سیاسی زیادمان کردوە کەممان نەکردوە،
کورسییەک کەممان کردوە، بەڵام ژمارەی دەنگەکانمان هێندە کەمی نەکردوە، ئەوە
پەیوەندی بە رێژەی دەنگ بۆ کورسییەوە هەبوە، لە ئەنجومەنی پارێزگاکان یەکەم بوین و
لە هەندی پارێزگا دوەم بوین، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بە شایەتی حکومەتی
عێراق دەڵێت: رێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکەی ئەمدواییەدا لە (%30 بۆ
31%) بوە، بە راپۆرتی ئەمەریکی دەڵێن رێژەی (20%) بوە، ئەمە رێگە بۆ
دەسەڵاتدارەکان خۆشدەکات کە بتوانن ساختەکاری بکەن، هەم ساختەکاری کرا هەم خەڵک
نەچون بۆ دەنگدان، ئەو خەڵکەش کە نەچون خەڵکە ناڕازییەکە بون، ئەوانیش هەست ناکەن
بەوەی کە زیانیان لەخۆیاندا داوە، چونکە ئەو دەنگەی کە ئەو هەیەتی مافێکی خۆیەتی
لە ماوەی چوار ساڵدا، دەتوانێت ئەم مافە بەکاربهێنێت و سیستەمی سیاسی پێ بگۆڕێت و
ئەو هێزانەی کە لەدەسەڵاتن لایانبەرێت، ئەم دەنگدانە دەتوانیت پێی بڵێیت جێگەی
شۆڕش و راپەڕینت بۆ دەگرێتەوە، بۆ نمونە ئێمە لەیەکەم هەڵبژاردن (25)کورسیمان
بەدەستهێنا بەرامبەر دو دەسەڵاتی قۆرخکار، بەڵام رێژەی بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا
لە (85%) بو، بواری بۆ دەسەڵات نەهێشتەوە کە ساختەکاریی بکات.
* سه‌باره‌ت به كاندیده‌كان، قسه هه‌یه له‌سه‌ر كوالێتی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به كوالیتی كاندیده‌كان
بۆ هه‌ڵبژارده چی ده‌ڵێن؟
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: جار
هه‌بوه (60) كانیدمان هه‌بوه، جار هه‌بوه (70)مان هه‌بوه، ئه‌مجاره (100)
كاندیدمان هه‌یه، له‌رێگەی ئه‌م (100) كاندیده‌وه چوینه‌ته ناو قوڵایی كۆمه‌ڵگاوه
به‌هه‌مو چین و توێژه‌كاندا گه‌ڕاوین، كاندیده‌كانی ئێمه ئه‌وه نییه كه له
پارچه‌یه‌كدا كۆبوبێته‌وه یان له یه‌ك پیشه یان له ناوچه‌یه‌كی جوگرافیدا بێت،
به‌ڵكو له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندایه، له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی و پیشه‌یی
و ره‌گه‌ز و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه و پیشه‌ییه، له‌سه‌ر بنه‌مای
ته‌مه‌نه، خه‌ڵكی جوتیار و كرێكار و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی تیایه، له ناوه‌ندییه‌وه
تیایه‌تی تا دكتۆرا، له‌مانه‌دا خه‌ڵك ده‌توانێ كامه‌ی به‌دڵه ده‌نگی بداتێ به‌تایبه‌ت
له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بونی هه‌یه. خه‌ڵك ده‌توانێت كێ به‌دڵخوازی
خۆی ده‌زانێت ئه‌زانێ كه نوێنه‌ری توێژه‌كه‌یه‌تی و نوێنه‌ری ناوچه جوگرافیه‌كه‌یه‌تی،
یان نوێنه‌ری ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌تی، یان ره‌گه‌زه‌كه‌یه‌تی، ده‌نگی بداتێ. كاندیده‌كان
گه‌نجی تیایه و ته‌مه‌نی مامناوه‌ندی تیایه و هه‌روه‌ها پیری تیایه.
*
به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردو هه‌ندێک له هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕان له پۆست
و پله جیاوازه‌كانی گۆڕان ئێستا نیگه‌رانن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له‌گه‌ڵ
ئێوه نابینرێن، هۆكاری ئه‌مه چییه؟
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: ئه‌وانه
هه‌مو خه‌ڵكی باشن و به‌درێژایی ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵی بون و له‌هه‌مو
وێستگه‌كاندا له‌گه‌ڵمان بون. له‌و كاتانه‌دا كه زۆر هێرشمان له‌سه‌ر بوه له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌و خه‌ڵكانه له‌ریزی پێشه‌وه بون، ئێستا ناڕازین له هه‌ندێ
بابه‌تی ئۆرگانیی ناو گۆڕان، به‌شێك له‌وانه‌ش پێیوایه بایكۆت بكه‌ین باشه هه‌روه‌ك
چۆن به‌شێك له‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه له خه‌ڵكی رۆشنبیر و داوای
بایكۆت ده‌كه‌ن، به‌شێكیش له‌و خه‌ڵكانه‌ی ناڕازین ده‌ڵێن با بایكۆت بكه‌ین. ئه‌وانه
هه‌مو له نیه‌تێكی پاكه‌وه وا ده‌ڵێن و خه‌ڵكانی باش و تێكۆشه‌رن و ماندون و
به بزوتنه‌وه‌كه‌وه هیلاك بون و حه‌ز به پێشكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام
ئه‌م براده‌رانه زۆر میسالیانه بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه له واقعێكدا كار ده‌كه‌ین
و خه‌بات ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا كه واقعێكی تاڵه، دو حیزب هه‌مو
جومگه‌كانی حكومڕانییان به‌ده‌سته‌وه‌یه، له‌ناوچه‌یه‌كداین وه‌كو دورگه‌یه‌ك وایه
چواردهو‌رمان ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمییه، چۆن سه‌یری ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن، چۆن
سه‌یری ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ن؟ چۆن سه‌یری پێكهاته سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ن؟
ململانێیەكان چۆنه؟ براده‌رانی ئێمه كه ناڕازین ئه‌و ململانێیانه كه‌متر ئه‌بینن
و داوا ئه‌كه‌ن ئێمه له‌ڕوی میسالییه‌وه هیچ كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌یه‌كمان نه‌بێت،
ئێمه وه‌كو هه‌مو حیزبه‌كانی تر كار ده‌كه‌ین، كه كاریشت كرد مه‌رجە تۆ هه‌مو رۆژێك
له كاره‌كانتا سه‌ركه‌وتو بیت، هه‌ڵه‌ش ده‌كرێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ هه‌ڵه‌ی
ستراتیژی نه‌كه‌یت و ته‌سلیم به ئه‌جێندای ئیقلیمی نه‌بیت، ته‌سلیم به لایه‌نه‌كانی
ده‌سه‌ڵات نه‌بیت. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌سلیم به پارتی نه‌بوه، ته‌سلیم به یه‌كێتی
نه‌بوه، ته‌سلیم به ئه‌جێنداكانی خۆی بوه. له‌سه‌ر ئه‌جێنداكانی خۆی توشی
جۆره‌ها سزا بوه. قاعیده‌كه‌ی و كۆمه‌ڵكانی خه‌ڵك و ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ی كه
له‌گه‌ڵیه‌تی جۆره‌ها سزای سیاسی دراون و نانیان بڕدراوه و له‌پۆست دور خراونه‌ته‌وه
یان گواستویانه‌ته‌وه و به‌رگه‌شی گرتوه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بزوتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر
مه‌بادیئه‌كانی خۆی سور بوه.
له سیاسه‌تیشدا به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌یه و مه‌بده‌ئـ هه‌یه، ئێمه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كمان نه‌بوه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی
میلله‌ته‌كه‌مان نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌بادیئه‌كانمان قبوڵ كردوه، به‌ڵام ئه‌و
براده‌رانه‌مان كه رێزمان هه‌یه بۆ ره‌نج و ماندوبون و خه‌باتیان، ئه‌یانه‌وێت
هه‌مو شتێك له شه‌و و رۆژێكدا به شێوه‌یه‌كی میسالی بگۆڕدرێت كه بۆمان ناگۆڕدرێت،
ئه‌وه واقیعه و ئه‌بێت واقیعه‌كه وه‌كو خۆی بخوێنینه‌وه.
*
هه‌وڵ ناده‌ن ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: بۆچی
نا؟ ئێمه دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بڕیاره راسته‌وخۆ دوای (30/9) ده‌ست بكه‌ین
به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆ له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه،
له رێكخه‌ری گشتییه‌وه بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندن و بۆ هه‌موی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین.
هه‌روه‌ها به‌نیازین كۆنفرانسه‌كان بگرین و به‌ره‌و كۆنگره بچین و هه‌مو ئه‌و كێشانه
چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه هه‌یه، هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه و ئێمه وتومانه پێشتر و له
مانگی (7) بڕیارماندا و وتومانه دوای ئه‌وه‌ی ده‌چینه هه‌ڵبژاردنی (30/9)
راسه‌وخۆ هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ین.
*
كه‌واته ئه‌مه ده‌روزایه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان؟
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: به‌ڵێ
ده‌روازه‌یه‌كه، ئێستاش ئه‌گه‌ر کەمێک به ئینساف بین، راسته ئه‌و براده‌رانه
زۆر ده‌رناكه‌ون، به‌ڵام زۆریان بانگه‌شه‌مان بۆ دكه‌ن به‌ڵام له ماڵی خۆی و له
شوێنی خۆیه‌وه.
*
واته هه‌ر پشتیوانیی گۆڕانن؟
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: پشتیوانی
گۆڕانن هه‌تا ئێستاش مه‌گه‌ر خه‌ڵكی زۆر عینادیان تیا بێت و بایكۆت هه‌ڵبژێرێت،
ئه‌گه‌رنا به‌ڵی هه‌ر پشتیوانی گۆڕانن.
* له
رابردودا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتار و به‌رپرسی گۆڕان دوای ئه‌وه‌ی كه له
رێگه‌ی گۆڕانه‌وه پۆست و پله‌یان وه‌رگرت، گۆڕانیان به‌جێهێشت، هه‌وڵتان نه‌داوه
چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وه بكه‌ن؟ یاخود چۆن له‌مه ده‌ڕوانن؟
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: ئه‌وه
راسته. ئه‌و دیارده‌یه هه‌ر له وڵاتی ئێمه‌دا نییه. له‌هه‌مو شوێنێك و له هه‌مو
قه‌واره‌یه‌كی سیاسی‌دا ئه‌مه هه‌یه كه‌م تا زۆر، ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئه‌ورویشدا
هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره هه‌یه له‌ناو حیزبی سیاسی و له‌ناو ئه‌م سیسته‌می
سیاسییه‌دا به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كورستان ئه‌م دو حیزبه ده‌رگایان كردوه‌ته‌وه
و رێگایان خۆش كردوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌م حیزب بچێت بۆ ئه‌و حیزب و له‌وێشه‌وه
بۆ ئه‌وی تر بۆ پۆست و پله و ئیمتیازات. ئه‌وه‌ش لای ئێمه به‌جۆرێكه وه‌ك چۆن
بڵێت خه‌ڵك بازرگانی ده‌كات، له بازرگانیدا ده‌ستبڕین هه‌یه، ئه‌وانه‌ش مقاوه‌لات
ده‌كه‌ن و ده‌ستبڕین ده‌كه‌ن، بۆیه زۆر ئاساییه له حیزبی سیاسی‌دا ده‌ستبڕی سیاسی
هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌مه زۆر كه‌مه و به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و كایگه‌رییه‌كی
ئه‌وتۆی نه‌كردوه‌ته سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه، ره‌نگه ئه‌مجاره ئه‌م شتانه كه رویانداوه
له هه‌ندێ له وێستگه‌كان رویانداوه، هه‌وڵده‌ده‌ین دوباره نه‌بێته‌وه.
*
ئه‌وه‌ی له قسه‌كانی به‌ڕێزتان تێگه‌یشتین ئه‌وه‌یه كه ده‌تانه‌وێ بڵێن گۆڕان
به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام ده‌بێت له گۆڕانكاری و چاكسازی؟
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: ئه‌و
شتانه‌ی كه باسمان كرد به گشتی هه‌موی باوه، ئه‌و دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره
كه هه‌مو حكومڕانی وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌مو جومگه‌كانی ژیانیان داگیر
كردوه، بازاڕیان داگیر كردوه، ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌رچی سه‌رگه‌ردانی
و كوێره‌وه‌رییه به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا هێناویانه، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی
كه پێویسته بۆ خه‌ڵك هه‌بێت نییه، ساده‌ترین خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو و كاره‌با
و رێگاوبان بونی نییه، هه‌روه‌ها دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بونی نییه، له‌مه‌سه‌له‌ی
سیاسی‌دا كه‌ی بیانه‌وێت په‌لاماری قاعیده‌ی ئه‌و حیزبانه ده‌ده‌ن و به‌ئاره‌زوی
خۆیان هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له یه‌كێك ده‌كه‌ن تۆزێك كاریگه‌ری هه‌بێت و نانی ده‌بڕن
و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ناكه‌ن و ده‌یگوازنه‌وه و ده‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌مانه هه‌موی
هه‌یه. دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بونی نییه و ئه‌توانین بڵێن دو چین هه‌یه، چینێكی
نوێی سیاسیی مشه‌خۆر له‌سه‌ره‌وه له ئاستێكی به‌رزدا ده‌ژی كه كاتی خۆی
له خه‌باتی شۆڕشگێڕییه‌وه هاتوه، به‌ڵام ئێستا جێگای سته‌مكاره‌كانی بۆ گرتوینه‌ته‌وه،
خۆی ده‌توانێ موحاسه‌به‌ی دۆخی خۆی بكات و پیاچونه‌وه‌یه‌ك به گوزه‌رانی خۆی
بكات بڵێت من له شاخ بوم ئه‌وه‌م هه‌بو؟ بڵێت له شاخ چیم هه‌بو ئێستا چیم هه‌یه؟
پاشان خۆی به‌راورد بكات. له‌خواریشه‌وه چینیكی دیكه‌ی زه‌حمه‌تكێش هه‌یه له
جوتیار و كرێكار و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكار و گه‌نج.
هه‌زاران هه‌زار گه‌نجی كوڕ
و كچمان هه‌یه ده‌رچوی زانكۆ و په‌یمانگاكانن و له بازاڕدا ده‌سوڕێنه‌وه. كرێكاران
هه‌رچی پرۆژه‌كانیان هه‌یه وه‌ستاوه و كاریان نییه. ئه‌مانه هه‌موی ماون، ئه‌مه
له‌ڕوی ناوخۆی هه‌رێم و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و خزمه‌تگوزاریی. كێشه نه‌ته‌وایه‌تی
و نیشتمانیه‌كانیشمان له‌نێوان حكومه‌تی نیشتمانی و حكومه‌تی ئیتیحادی به هه‌ڵوسراوی
ماونه‌ته‌وه.
*
كه‌واته كاك عومه‌ر ده‌تانه‌وێت بڵێن تا ئه‌م دو حیزبه مابن، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
و خۆشگوزه‌رانی رو له خه‌ڵكی هه‌رێم ناكات؟ به‌تایبه‌ت هه‌تا ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌م
عه‌قڵیه‌ت و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه‌یان بن؟
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: ئه‌م
سیسته‌می سیاسییه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری تێدا نه‌كه‌ین هیچ شتێك نایه‌ته‌دی، چونكه
سه‌رچاوه‌ی هه‌مو گه‌نده‌ڵییەكانه، ته‌نانه‌ت له مه‌سه‌له نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا
له‌گه‌ڵ ناكۆییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی كه له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی خاك و سه‌روه‌ت و سامانه و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بڕیاری سیاسییه له
به‌غدا، ئه‌مانه هه‌مو شتی په‌راوێزخراوه كه ئه‌مان سه‌یری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی
به‌دوای پۆست و پله و ئیمتیازاته‌وه‌ن ئه‌وه‌نده به‌خه‌م ئه‌و كێشانه‌وه نین،
بۆ نمونه ئێستا هه‌ردولایان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پۆست چونه‌ته به‌غدا و له‌سه‌ر
پۆستی سه‌رۆك كۆمار شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام نایه‌ن بڵێن ئه‌ی ماده‌ی (140) چی لێهات
و ئه‌ی چیمان لێ به‌سه‌رهات دوای (16)ی ئۆكتۆبه‌ر؟، نایه‌ت باسی سه‌روه‌ت و
سامان بكه‌ن كه هه‌رچی بیره نه‌وته‌كانه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ماندا بو
هه‌موی كه‌وتنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی. كه‌ركوك و ناوچه‌كانی
دیكه كه‌وته‌وه ژیر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا له ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌وان
كه بێگومان سیاسیه‌تی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بو، هه‌روه‌ها له بڕیاری سیاسی
له عێراقدا ئه‌مان شتێكی په‌راوێزخراون، ئه‌مه بارودۆخه‌كه‌یه جا بۆیه پێویسته
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، رۆژی (30/9) هه‌مو بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان
رێگا بۆ ئه‌مانه نه‌دۆزنه‌وه كه ساخته‌كاری بكه‌ن و به كه‌یفی خۆیان له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا
بمێننه‌وه و هه‌مو لافی ئه‌وه لێ بده‌ن ئێمه ده‌بین به حیزبی یه‌كه‌م و به
حیزبی دوه‌م و وا ده‌كه‌ین و واده‌كه‌ین و خۆشگوزه‌رانی ده‌هێنینه‌دی بۆ ئه‌م میلله‌ته
و هه‌رچی كێشه‌كانه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.
ئه‌وان وا قسه ده‌كه‌ن وه‌ك
ئه‌وه‌ی له (20) ساڵی رابردودا خه‌ڵكێكی دیكه حیزبی یه‌كه‌م بوبێت و خه‌ڵكێكی
تر له‌م ولاته‌دا حاكم بوبێت كه ئه‌وه وانییه و ئه‌وان خۆیان حاكم بون و له‌و
(20) ساڵه‌ی رابردودا شتێكت نه‌كردوه ئێستا بڵێیت ده‌بمه حیزبی یه‌كه‌م، ئه‌ی
كێ حیزبی یه‌كه‌م بوه؟ گۆڕان حیزبی یه‌كه‌م بوه؟ گۆڕان له په‌رله‌ماندا بوین،
ئه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بو. هه‌روه‌ها هه‌ردو حیزبه‌كه‌ش له ده‌سه‌ڵاتدا بون و
وایان له‌م میلله‌ته كردوه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه تكا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین
كه ئه‌وه مافێكی سروشتی خۆیانه و (4) ساڵ جارێك ئه‌و مافه‌یان هه‌یه كه بچێت
ده‌نگی خۆی بدات كۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته بهێنێت.