راگەیەندراوی بزوتنەوەی گۆڕان
03/10/2021
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەى
گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ھاوپەیمانی کوردستان بەرھەمی رێککەوتنی سیاسیی
بزوتنەوەی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی کوردستانە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق؛ ھەنگاوێکی کرداریی پێویستە بۆ ھێنانەدی ئامانجە نەتەوەییەکان و بەیەکەوە
کارکردن بۆ بەھێزکردنەوەی پێگەی کورد لە بەغدا، ھەربۆیە سەرکەوتنی ئەو ھاوپەیمانێتیە
و کاندیدەکانی بەرپرسیارێتی ھاوبەشی ھەردولا و ئەرکێکە بۆ ئاسودەکردنی رۆحی مام جەلال و کاک نەوشیروان.
ئەمڕۆ (3/10/2021) بزوتنەوەى گۆڕان لە چوارەم ساڵیادى کۆچى دوایى مام جەلال
راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتوە؛ كه‌سێتیی مام جەلال فره ره‌هه‌ند و تێكه‌ڵه‌یه‌ك بو له ئه‌زمونی خه‌بات
و شاره‌زایی و قوڵبونه‌وه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان، كه
بنه‌ما فیكرییه‌کانی كردبووە ئامرازی شۆڕش و خۆڕاگری نەتەوەیی و له هونه‌ری
گفتوگۆ و دانوستان، له بڕواهێنان به دۆست و دوژمن پەیوەندیدا‌ر دۆزی رەوای گه‌لی
كورد رۆڵی دیار و بەرچاوی ھەبوە.
راگەیەندراوی بزوتنەوەی گۆڕان
بۆ چوارەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال
چوار ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری پێشوتری عێراق و
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تێده‌په‌ڕێت، ئاماده‌نه‌بونی ئەم سەرکردە
گەورەیە کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر روداوە سیاسیەکانی عێراق و ھەرێم كوردستان
دروستکرد.
كه‌سێتیی مام جەلال فره ڕه‌هه‌ند و تێكه‌ڵه‌یه‌ك بو له ئه‌زمونی خه‌بات
و شاره‌زایی و قوڵبونه‌وه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان، كه
بنه‌ما فیكرییه‌کانی كردبووە ئامرازی شۆڕش و خۆڕاگری نەتەوەیی.
مام جەلال له هونه‌ری گفتوگۆ و دانوستان، له بڕواهێنان به دۆست و
دوژمن پەیوەندیدا‌ر دۆزی رەوای گه‌لی كورد رۆڵی دیار و بەرچاوی ھەبوە، دیپلۆماسیەت
و گفتوگۆی ئاشتیانەی له‌گه‌ڵ به‌رگری و شۆڕش ئاوێته كردبو.
لەم یادە ماتەمەدا، بیرەوەری و خەباتی نەپساوەی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان
بەبیردەھێنینەوە، کە لە زۆر وێستگه‌ی دژوار‌دا ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بون بۆ تێپه‌ڕاندنی
قه‌یرانه ئاڵۆزه‌كان و مەترسیەکانی سەر نەتەوەکەمان. مه‌خابن مه‌رگ رێگه‌ی پێ نه‌دان
پڕۆژه‌ی یه‌كخستنی گوتاری کوردی لەبەغدا و چاكسازی گشتگیر لە ھەرێم بگه‌یه‌ننه
دوا وێستگه‌ی كۆتایی.
ئێستا (ھاوپەیمانی کوردستان) کە بەرھەمی رێککەوتنی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان
و یه‌كێتی نیشتمانی کوردستانە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ ھەنگاوێکی
کرداریی پێویستە بۆ ھێنانەدی ئامانجە نەتەوەییەکان و بەیەکەوە کارکردن بۆ بەھێزکردنەوەی
پێگەی کورد لە بەغدا، ھەربۆیە سەرکەوتنی ئەو ھاوپەیمانێتیە و کاندیدەکانی بەرپرسیارێتی
ھاوبەشی ھەردولا و ئەرکێکە بۆ ئاسودەکردنی
رۆحی مام جەلال و کاک نەوشیروان.
٣ی ١٠ی ٢٠٢١