راگەیەندراوێک لە خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕانەوە

11/10/2021

ڕاگەیەندراوی فەرمی

خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان راگەیەندراوێک لەبارەى ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنەکانەوە بڵاو دەکاتەوە و تێیدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەى بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە و دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و داواى لێبوردنیان لێدەکات.

لە راگەیەندراوەکەى خانەى راپەڕاندندا هاتوە؛ دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بوە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەکان بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەستنەھێناوە و ‎بە راشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، ‎ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرین و، لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی دەکەین.

دەقى راگەیەندراوەکە:

ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان..
‎گۆڕانخوازان ..
‎ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتون.
‎لێرەوە، دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و، دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بوە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەکان بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەستنەھێناوە.
‎بە راشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردوە، وەکچۆن زۆرینەی ھاوڵاتیان ھەمان شتیان کردوە.
‎ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرین و، لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی دەکەین.
‎خانەی راپەراندن
١١ی١٠ی٢٠٢١


هەواڵی زیاتر