ئۆپۆزسیۆن داوا ده‌كات رێكه‌وتننامه‌كه‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ببرێته‌‌ په‌رله‌مان

26/03/2018

ڕاگەیەندراوی فەرمی

فراكسیۆنه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن داوا ده‌كه‌ن ده‌قی‌ رێكه‌وتننامه‌ واژو كراوه‌كه‌ی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ ناوه‌ند ببرێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆقسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌.
له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردوه‌، هه‌ر چوار فراكسیۆن ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كه‌ن به‌پێی بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2005) په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ و یاساییه‌ و به‌وپێیه‌ش پێویسته‌ ده‌قی‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ واژوكراوی‌ نێوان به‌ غدا و هه‌رێم بچێته‌ په‌رله‌مان بخرێته‌ به‌رده‌ستی‌ په‌رله‌مانتاران بۆقسه‌ كردن له‌ سه‌ری‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌.


هەواڵی زیاتر