پرسەنامەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ کۆچی دوایی خاتو فاتمە سەید عەلی

07/12/2021

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵى کۆچى دوایی خوالێخۆشبو (فاتمە عەلی حوسێن) خوشکی بەڕێز كاك (عومەر سەید عەلی) رادەگەیەنین.

‎بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کاک عومەر سەید عەلی و خێزان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەکەین.

‎داواکارین لە خواى گەورە کۆچکردو جێگەى بەهەشتى بەرین بێت و سەبورى ھەمو لایەکیش بدات.

‎جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان
‎٦ی١٢ی٢٠٢١

 

پرسەنامەیەک لە جڤاتی گشتی-یەوە
بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( فاتمە علی حسین) خوشکی بەڕێز کاک عمری سید علی مان بیست . . بەناوی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابیان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین سەبوری خێزان و خانەوادە سەربەرزەکەیان بداتەوە .
انا اللە وانا الیە راجعون
جڤاتی گشتی
٦/١٢/٢٠٢١

 

پرسەنامەى فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو «خاتوو فاتمە علی حسێن» خوشکی بەڕێز «عومەر سەید عەلی»، پرسە و ھاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین.
ھیوادارین دواکۆست و خەم و ناخۆشیان بێت جێگای خوالێخۆشبوو بەھەشتی بەرین بێت.
فراکسیۆنی گۆڕان


هەواڵی زیاتر