چەند پرسەنامەیەک ئاڕاستەى عومەر سەید عەلى دەکرێت

08/12/2021

کۆمەڵایەتی

بەبۆنەى کۆچى دوایى فاتمە سید عەلى حسێن، وێڕاى بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان و سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان لە پرسە و پەیوەندی تەلەفۆنى، ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسى و حزیى و حکومییەکان پرسەنامە ئاڕاستەى بەڕیز عومەر سەید عەلى دەکەن.

 

 

بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی
بەداخ و خەمێکی قوڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( فاتمە عەلی حسێن ) خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە ، پرسەو ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانن .
کەلەمێژووی رزگاری خوازی کوردا بە تایبەت شۆڕش نوێ جێ دەست ئێوەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان لە نەخشی سیاسی و خەباتی شاخ و شارو رێکخستن و خۆڕاگرتن لە زینداندا دیارو بەرچاوە .
لەخوای گەورە داواکارین سەبووری وئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و دواناخۆشیتان بێت و رۆحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شادبێت .

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی


برای بەڕێزم: کاک عومەری سەید عەلی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتمە عەلی حوسێن) خوشکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


بەڕێز كاك عومە‌ری سە‌ید عە‌لی
بە‌داخە‌وە‌ هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (فاتمە‌ عە‌لی) خوشكی بە‌ڕێزتانمان پێگە‌شت و دڵگران و نیگەران بووین.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی لە‌ جە‌نابت و خانەوادە شۆڕشگێڕەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە‌خواى گەورە داواكارم سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران


برای بەڕێز کاک عومەر سەید عەلى
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( فاتمە عەلی حسێن) خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
لە سەرناوی بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەندامانی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK پرسە و ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵەی هێژا و تێکۆشەرتان دەکەین.
لە پەروەردگاری گەورە داواکارین سەبووری وئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و دواناخۆشیتان بێت و رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبێت .
لەگەڵ رێزدا

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان KCK


بەڕێز کاک عومەرى سید على رێکخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان
السلام و علیکم و رحمة اللە و برکاتە
بەبۆنەى کۆچى دوایى (خاتوو فاطمە) خوشکى بەڕێزتان..
پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاڕاستەى ئێوەى بەڕیز و سەرجەم خزمان دەکەین و داواکارین لە خواى بەخشندە لێى خۆشبێت و بەبەهشتى شاد بکات و ئارامیش بە ئێوە و بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت، ئاخرى غەم بێت.
نا للە و انا الیە راجعون

براتان صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمیدانى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
٧/١٢/٢٠٢١


بەڕێز جەنابى کاک عمر سید على رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان
پرسەنامە
بە خەم و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى کۆچى دوایى خوشکى بەڕیزتان هانو (فاطمە سید على حاجى حسین)م بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشى خۆم ئاڕاستەى جەنابتان، کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و لە خواى گەورە داواکارم مەرحومى بەڕیزیان نبخاتە بەر رەحمەت و غوفرانى خۆى و ئارامى و دڵنەوایى بە هەموولایەک ببەخشێت.

مەهدى شوشتەرى
سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران - سلێمانى


هەواڵی زیاتر