پرسەنامە

22/01/2022

کۆمەڵایەتی

بۆ کۆچى دوایى مام (حەمید حوسێن تەھا) ناسراو بە حەمید رەشاش تێکۆشەری دیاری کوردایەتی و پێشمەرگەی دێرین، بزوتنەوەى گۆڕان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى کەسوکار و کوڕەکانى و بنەماڵەکەى دەکات و هیوادارە ئەمە دواین ناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
مام (حەمید حوسێن تەھا) لە سەرەتای لاویدا لەگەڵ ھەڵگیرسانی شۆڕش بوەتە پێشمەرگە و یەکەم ڕەشاش بەدەستی ناو شۆڕش دەبێت و کەسایەتییەکى ناسراوى خەباتگێڕى کوردستان بوە، داواکارین لە خواى گەورە کۆچکردو جێگەى بەهەشتى بەرین بێت.

بزوتنەوەى گۆڕان
٢٢ى ١ى ٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر