بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەى یەکگرتوى ئیسلامى دەکات

06/02/2022

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەى گۆڕان لە پەیامێکدا پیرۆزبایى ئاڕاستەى یەکگرتوى ئیسلامى دەکات و رۆڵى ئەو هێزە وەک پارتێکی مەدەنی و ئیسلاحخواز بە ئەرێنی وەسف دەکات بە ئاراستەی خەبات و فشارکردن بۆ چاکسازی سیاسیی و بەھێزکردنی پەیوەندی ھەردولا بە گرنگ دەزانێت بۆ چاککردنی کایەی حوکمڕانی و خزمەتکردنی خەڵک.


دەقى پەیامەکە
بەڕێزان:
ئەمینداری گشتی و ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان

‎بۆ یادی (٢٨)هەمین ساڵرۆژی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.

ھیواخوازین ئەم یادە، ھەوێنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و دروستکردنەوەی متمانەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی بێت؛ کە پێویستیەکی لەپێشینەی پرۆسەی سیاسی ھەرێم و عێراقە. ھاوکات، رۆڵی یەکگرتویی ئیسلامی وەک پارتێکی مەدەنی و ئیسلاحخواز بە ئەرێنی وەسف دەکەین بە ئاراستەی خەبات و فشارکردن بۆ چاکسازی سیاسیی و ئیداری و بڵاوکردنەوەی فەرھەنگی چاکەخوازی لەناو کۆمەڵگادا.

لەکۆتایشدا، جگەلەوی ئومێدی سەرکەوتن و بەرەوپێشچونتان بۆ دەخوازین لە کاری سیاسیی و خەباتی مەدەنی، بەھێزکردنی پەیوەندی ھەردولامان بە گرنگ دەزانین بۆ چاککردنی کایەی حوکمڕانی و خزمەتکردنی خەڵک.

بزوتنەوەی گۆڕان
٦ی٢ی٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر