پرسەنامە
11/02/2022
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵى
کۆچى دوایی خوالێخۆشبو (مام مەحمود عەلى جەلەمۆردى) تاقانەی ئەنفال-مان پێگەیشت.
مام مەحمود لە شاڵاوی تاوانى ئەنفالدا
پێنج کوڕ و چوار کچ و هاوسەرەکەى دەبنە قوربانیی و ساڵانێکە بە خەم و ناسۆرەوە
ژیانى پڕ لە مەینەت بەڕێ دەکات، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان
ئاراستەی کەسوکارى دەکەین. داواکارین لە خواى گەورە کۆچکردو جێگەى بەهەشتى بەرین بێت
و سەبورى ھەمو لایەکیش بدات.
ئەنجومەنى قەزاى چەمچەماڵى بزوتنەوەی
گۆڕان
١١ی٢ی٢٠٢٢