شۆڕش حاجی: گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتو ئیمزای ئەنجامەكانیان نەكردوە

05/10/2018

ڕاگەیەندراوی فەرمی

د.شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند؛ چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن دەكەن و ناچنە ژێر باری ئەو ساختەكاری و گاڵتەجارییەی پارتی و یەكێتی ئەنجامیانداوە.

شۆڕش حاجی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر سكاڵاكانیان رەچاو نەكرێن، ئەوا سەر لەبەری پرۆسەكە و ئەنجامەكان رەتدەکەنەوە.

وتیشی: لەسەرتاسەری كوردستان پارتی و یەكێتی ساختەكارییان كردوە و بزوتنەوەی گۆڕانیش هەرچی لە توانادا بێت دەیگرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ساختەكارییەكان.
رونیشیکردەوە، راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن تەنها پەیوەست بونی كۆمسیۆن بوە بە كات و یاساوە و هیچ كام لە كۆمسیارانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتو ئیمزای ئەنجامەكانیان نەكردوە.


هەواڵی زیاتر