بزوتنەوەى گۆڕان: بڕوای نەگۆڕمان ئەوەیە «ھەرێم» بەشێک نەبێت لە ململانێی ھەرێمی و نێودەوڵەتی

13/03/2022

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ ئیدانەکردنى هێرشە موشەکیەکەى سەر هەولێر، رایدەگەیەنێت: دوبارەبونەوەى ئەو جۆرە ھێرشانە پێشھاتێکی مەترسیدارن و، پێشێلکاری زەقن بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان و "بڕوای نەگۆڕمان بۆ ئێستا و داھاتوی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە «ھەرێم» بەشێک نەبێت لە ململانێی ھەرێمی و نێودەوڵەتی".

دەقى راگەیەندراوەکە:

 
راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
ئیدانەی ئەو ھێرشە موشەکیە دەکەین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەمە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢) شاری ھەولێری بە ئامانج گرت.
ئەو جۆرە ھێرشانە کە دوبارە دەبنەوە، پێشھاتێکی مەترسیدارن و، پێشێلکاری زەقن بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان. لەو روانگەیەوە، پێویستە پێگە دیپلۆماسی و دیپلۆماتکاران و شوێنی ژیان و حەوانەوەی خەڵکی سیڤیل پارێزراوبن.
وەک بزوتنەوەی گۆڕان، بڕوای نەگۆڕمان بۆ ئێستا و داھاتوی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە «ھەرێم» بەشێک نەبێت لە ململانێی ھەرێمی و نێودەوڵەتی، بەڵکو خاوەن ستراتیژێکی نیشتیمانی سەربەخۆ و ھاوسەنگ بێت بۆ پارێزگاری لە سەقامگیری و ئاشتی و ئارامی ھەرێم و، پاراستنی ژیانی ھاونیشتیمانیان.

بزوتنەوەی گۆڕان
١٣ی ئازاری ٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر