پرسەنامە

06/05/2022

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵى کۆچى دوایی خوالێخۆشبو (بەکر سەعید) هاوسەرى خاتو (کوێستان محەمەد) وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێم مان لە پشکى بزوتنەوەى گۆڕان پێگەیشت.

خوالێخۆشبو، هەڵسوڕاوێکى ماندونەناسى بزوتنەوەى گۆڕان و پیاوێکى دڵسۆز و بە هەڵوێست بو لەپێناو بیروباوەڕەکانی بۆ چاکەى گشتى.

بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خاتو کوێستان و، خێزان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەکەین. داواکارین لە خواى گەورە کۆچکردو جێگەى بەهەشتى بەرین بێت و سەبورى ھەمو لایەکیش بدات.

‎ بزوتنەوەی گۆڕان
‎٦ی٥ی٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر