بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایى یادى دامەزراندن لە یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەکات

01/06/2022

ڕاگەیەندراوی فەرمی


هیواخوازین ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ بەخۆداچونەوە و گۆڕانکارى، بۆ رێکخستنەوەى پەیوەندى لایەنە سیاسییەکان لەسەر بنەماى پاراستنى بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان، باشترکردنى شێوازى ئیدارەدان و حوکمڕانى کە وەڵامگۆى داواکارییەکانى هاوڵاتییان بێت

بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ساڵیادى یەکێتى هاوکاتى بوونى کۆمەڵێک ئاڵنگاری سیاسیی و ئابورییە کە روبەڕووی میللەتەکەمان بوەتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆکارى کۆمەڵێک مەترسی و هەڕەشەن بۆ سەر قەوارەى سیاسىی هەرێمى کوردستان؛ کە پێویستى بە هەند وەرگرتن و داڕشتنى سیاسەتێکى ژیرانەى کوردستانیی و تەبایى ناوخۆیی هەیە بۆ روبەڕوبوونەوە و پاراستنى دەستکەوتەکانمان.

دەقى پەیامەکە:
بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتیمانىی کوردستان

‎بەبۆنەى (47)ـەمین ساڵیادى دامەزرانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و (46)ـەمین ساڵیادى هەڵگیرسانى شۆڕشى نوێ، پیرۆزباییەکى گەرم ئاڕاستەى ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.

‎یادى یەکێتى لەم ساڵدا، هاوکاتى بوونى کۆمەڵێک ئاڵنگاری سیاسیی و ئابورییە کە لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان روبەڕووی میللەتەکەمان بوەتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆکارى کۆمەڵێک مەترسی و هەڕەشەن بۆ سەر قەوارەى سیاسىی هەرێمى کوردستان؛ کە پێویستى بە هەند وەرگرتن و داڕشتنى سیاسەتێکى ژیرانەى کوردستانیی و تەبایى ناوخۆیی هەیە بۆ روبەڕوبوونەوە و پاراستنى دەستکەوتەکانمان.

‎مایەى نیگەرانییە خەڵک کە خاوەنى راستەقینەى شۆڕش و قوربانیدانى میللەتەکەمان بوە؛ ئێستا لە ئەداى خزمەتگوزاریی و ئاستى ژیان و گوزەرانیان ناڕازین، هەربۆیە هیواخوازین ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ بەخۆداچونەوە و گۆڕانکارى لە شێوازى سیاسەتکردنمان، بۆ رێکخستنەوەى پەیوەندى لایەنە سیاسییەکان لەسەر بنەماى پاراستنى بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان، بۆ باشترکردنى شێوازى ئیدارەدان و حوکمڕانى کە وەڵامگۆى داواکارییەکانى هاوڵاتییان بێت.

‎بزوتنەوەى گۆڕان
‎١ی ٦ی ٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر