بزوتنەوەى گۆڕان: د. عەزیز گەردى گەوهەرێکى درەوشاوەى زمان و فەرهەنگى نەتەوەکەمانە

06/06/2022

کۆمەڵایەتی



بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵى کۆچى دوایى ئەدیب و زمانزان و وەرگێڕى دیارى کورد (د. عەزیز گەردى)مان پێگەیشت.

(د. عەزیز گەردى) سەرمایەیەکى گەورەى نیشتیمانى و پیاوێکى هەڵکەوتوى بوارى نوسین و وەرگێڕان و گەوهەرێکى درەوشاوەى بوارى زمان و خزمەتکردن بە فەرهەنگ و نەتەوەکەمان بووە. قەڵەمى بە بڕشتى چەندین کتێب و شاکارى جیهانى بە زمانى کوردى ئاشنا کردووە و کتێبخانەى کوردى دەوڵەمەندتر کردوە.

ئەمڕۆ لەکاتێکدا سەرخۆشی لەخۆمان بنەماڵەو دۆستانی ئەم پیاوە گەورەیەی گەلەکەمان دەکەین ، رایدەگەیەنین هێشتا زمان و کەلتوری نەتەوەییمان لەبەردەم هەڕەشەی داگیرکاری و مەترسی دوژمنانە، بۆیە هیوامان وایە هاوشێوەکانی گەردی، سوارچاکی پاراستنی زمانەکەمان بن و، وەک سەرمایەیەکی نیشتیمانی نرخیان بۆ دابنرێت و خزمەتبکرێن.

رۆحى پاکى ئەم کەسایەتییە گەورەیە بۆ هەمیشە شاد بێ و، ناوى بۆ هەمیشە بە درەوشاوەیی و زیندویی لە بیر و ئەندێشەی خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە.

ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان
٦ى٦ى٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر