پەیامێک لە بزوتنەوەى گۆڕانەوە

08/07/2022

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەى گۆڕان، لە پەیامێکدا کە بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە بڵاوى کردەوە خوازیارە؛ لەم بۆنە پیرۆزەدا کە وێستگەی خۆشی دەربڕین و بەهێزکردنەوەی رایەڵە کۆمەڵایەتیەکان و قوربانیکردنە لەپێناو چاکەی گشتی، لایەنە سیاسیەکان لەپێناو چارەسەری کێشە بنەڕەتیەکان و، سوککردنی باری گرانی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم بگەنە لێکتێگەیشتن و رێککەوتن بە ئامانجی زاڵ بون بەسەر ئاڵنگارییەکان و وەڵامدانەوەی داواکاری و پێداویستیەکانی ھاوڵاتیان.

دەقى پەیامەکە:

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت..

‎بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مسوڵمانان بەگشتی و مسوڵمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین. ھیواخوازین حاجیەکانمان بە سەلامەتی فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و، نزاکانیان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان.

‎لەم بۆنە پیرۆزە دا، کە وێستگەی خۆشی دەربڕین و بەهێزکردنەوەی رایەڵە کۆمەڵایەتیەکان و  قوربانیکردنە لەپێناو چاکەی گشتی، داواکارین ھەمو لایەنە سیاسیەکان لەپێناو چارەسەری کێشە بنەڕەتیەکان و، سوککردنی باری گرانی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم بگەنە لێکتێگەیشتن و رێککەوتن بە ئامانجی زاڵ بون بەسەر ئاڵنگارییەکان و وەڵامدانەوەی داواکاری و پێداویستیەکانی ھاوڵاتیان.

‎دوبارە، جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت و، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن.

‎بزوتنەوەی گۆڕان
٨ی ٧ی ٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر