پرسەنامەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ کۆچى دوایی عەلى کوڕی پێشەوا قازی محەمەد
10/07/2022
کۆمەڵایەتی
بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبو (عەلی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد) مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی نیشتیمانپەروەری پێشەوا قازی محەمەد و ھاوڕێ و تێکۆشەرانی رێگای ئازادیخوازی کوردستان دەکەین.
لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبو جێگای بەھەشت بێت و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
١٠ی٧ی٢٠٢٢