پرسەنامە
20/11/2022
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە. هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەبوبەکر حسێن هەڵەبجەیی) باوکی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر و برا و خێزان و کەسوکاری ئەو بنەماڵە بەڕێزە ڕادەگەیەنین.
لە خوای گەورە تکاکارین بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی ڕۆحی کۆچکردو بە بەهەشت شاد بکات و، دڵنەوایی و سەبوریی بنەماڵە و کەسوکاریان بدات.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٠ی ١١ی ٢٠٢٢