بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایی جەژنى ئەکیتۆ دەکات
01/04/2023
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەى
گۆڕان پیرۆزبایی جەژنى ئەکیتۆ لە گەلانى کلد و ئاشورى و سریان دەکات و هیوادارە ئەم
بۆنەیە سەرەتاى ئاشتى و پێکەوەژیان و رێگەچارەى گونجاو بێت بۆ ئەو کێشە و گرفتانەى
روبەڕووى هەرێمى کوردستان دەبێتەوە و هەموان بەیەکەوە بە ئاشتى و تەبایی بژین.
دەقى پەیامى
پیرۆزباییەکە:
بەبۆنەى جەژنى (ئەکیتۆ
بریخا) پیرۆزباییەکى گەرمى جەژن و سەرى ساڵى نوێ لە خوشک و برایانمان و گەلانى کلد
و ئاشورى و سریان لە هەرێمى کوردستان و عێراق دەکەین.
هیوادارین ئەم بۆنەیە
سەرەتاى ئاشتى و خۆشى و پێکەوەژیان و دۆزینەوەى رێگەچارەى گونجاو بێت بۆ ئەو کێشە
و گرفتانەى روبەڕووى هەرێمى کوردستان دەبێتەوە و هەموومان بەیەکەوە بە ئاشتى و
تەبایی بژین.
بزوتنەوەى
گۆڕان
1ى 4ى 2023