راگەیەندراوی کۆبونەوەی هاوبەشی گۆڕان و پارتی

20/12/2018

ڕاگەیەندراوی فەرمی

کۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتایی هات و هەردولا جەختیان لەسەر داڕشتنی بەرنامەیەکی تۆکمە کردەوە بۆ بوارەکانی شەفافیەت و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و باشتركردنی بژێوی خەڵك و چاكسازی ریشەیی.

لە راگەیەندراوی هاوبەشی هەردولادا هاتوە: کۆبونەوەکە لە كەشوهەوایەكی بەرپرسانە و بە ئومێدی كاركردنی هاوبەش بەڕێوەچو، هەردولا جەختیان لەوەكردەوە كە پڕۆسەی گفتوگۆكردن بەردەوامە بۆ دەستنیشان كردنی ئەو خاڵە هاوبەش و زۆرانەی هەیە بۆ بەرنامەی كابینەی حكومەت بە ئامانجی باشتركردنی بژێوی خەڵك و چاكسازی ریشەیی لە هەمو بوارەكاندا.

هەدولا جەختیان کردەوە؛ گرنگە بەرنامەیەكی تۆكمەی هاوبەش دابڕێژرێت بۆ بوارەكانی شەفافیەت و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی حكومەت لە بەڕێوەبردنی زیاتری خزمەتگوزارییەكان و ئیدارەدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیاندراوی هاوبەشی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان

رۆژی (19-12-2018) شاندی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، كۆبونەوە.

كۆبونەوەكە لە كەشوهەوایەكی بەرپرسانە و بە ئومێدی كاركردنی هاوبەش بەڕێوەچو، هەردولا جەختیان لەوەكردەوە كە پڕۆسەی گفتوگۆكردن بەردەوامە بۆ دەستنیشان كردنی ئەو خاڵە هاوبەش و زۆرانەی لەروانگەی هەردو شاند هەیە بۆ بەرنامەی كابینەی حكومەت بە ئامانجی باشتركردنی بژێوی خەڵك و چاكسازی ریشەیی لە هەمو بوارەكان.

كۆبونەوەكە جەختی لەوەكردەوە كە گرنگە بەرنامەیەكی تۆكمەی هاوبەش دابڕێژرێت بۆ بوارەكانی شەفافیەت و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی حكومەت لە بەڕێوەبردنی زیاتری خزمەتگوزارییەكان و ئیدارەدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
جەختیش كرایەوە لە دانانی بەرنامە و بەرپرسیارێتی هاوبەش بەمیكانیزمی گونجاوی جێ‌ بڕوای لایەنە بەشداربوەكانی حكومەت، بنەمای سەرەكی بێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان               بزوتنەوەی گۆڕان


هەواڵی زیاتر